1 کاتژمێر پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
وڵاتانی كۆمەڵەی حەوت بۆ ئەمریكا: ئامانجەكانی جەنگی سەر ئێرانمان بۆ ڕوونبکەرەوە
پەیام
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردووی كۆبوونەوەكانیان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، وڵاتانی كۆمەڵەی حەوت فشاریان لە ماركۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردووە تا ئامانجەكانی هێرشی وڵاتەكەی بۆ سەر ئێرانیان دەست بكەوێت.
لەو بارەشەوە و بەر لە كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەكە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: هیوادارین رۆبیۆ هاوكارەكانی لە كۆمەڵەی حەوت لەسەر پەیڕەو و بەرژەوەندی ئەمریكا لەم جەنگە ئاگادار بكاتەوە.
لەلایەكی دیكەوە، ڕاگەیەنراوی كۆتایی كۆبوونەوەی وڵاتانی كۆمەڵەی حەوت داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی هێرش بۆ سەر هاووڵاتیان و ژێرخانی مەدەنی و جەختیشی لە پێویستیی ئازادی كەشتیوانیی لە تەنگەی هورمز بە پێی یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتییەكان كردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا كۆمەڵەكە كە حەوت وڵاتی پیشەسازیی (ئەمریكا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و یابان) لەخۆ دەگرێت بڕیاریان دا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو كۆ ببنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە