2 کاتژمێر پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
ئێران داوا لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەكات كە هێزەكانی ئەمریكایان تێدایە چۆڵی بكەن
پەیام
سوپای پاسدارانی ئێران داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتانی خۆراوای ئاسیا دەكات ئەو ناوچانە چۆڵ بكەن كە هێزەكانی ئەمریكای تێدا دەمێننەوە.
لە ڕاگەیەنراوێكدا، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: هێزە ئەمریكییە-زایۆنییەكان كە لە بنكە سەربازییەكانی خۆیانەوە ئازایەتی و توانای بەرگرییان نییە، شوێنە مەدەنییەكان بەكار دەهێنن و هەوڵی ئەوە دەدەن هاووڵاتیانی مەدەنی وەكو قەڵغان بۆ پاراستنی خۆیان بەكار بهێنن.
سوپای پاسداران ڕایشیگەیاند: لەبەر ئەوەی ئێمە هەوڵی هێرشكردنە سەر هێزە ئەمریكییەكان و قەوارەی داگیركەر دەدەین كە لە كوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی ئێرانی و تیرۆركردنی كەسایەتییەكانی بەردەوامن لە هەرشوێنێك بن، داوا لە دانیشتووانی ئەو ناوچانەی وڵاتانی خۆراوای ئاسیا دەكەین دەستبەجێ ئەو شوێنانە چۆڵ بكەن كە هێزە ئەمریكییەكانی تێدا جێگیر كراوە، تاكو ئازاریان پێ نەگات.
ئەم ڕاگەیەنراوەی سوپای پاسداران لەكاتێكدایە، پێشتر لای خۆیەوە ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی ئاشكرای كرد كە ئێران زیانی گەورەی بە ژمارەیەك لە بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیاندووە، بۆیە ژمارەیەكی زۆر لەو هێزانە ناچار بوون بنكەكانیان جێبهێڵن و لە ئوتێل و بنكەی كاتییدا ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە