2 کاتژمێر پێش ئێستا 46 جار خوێنراوەتەوە

جوڵەی كەشتیوانی بە گەرووی هورمزدا لەسەدا 97 کەمیکردووە

پەیام

سوپای پاسداران داخستنی گەرووی هورمزی ڕاگەیاند و دەڵێت: هەر هەوڵێكی تێپەڕبوون بە وەڵامێكی توند ڕووبەڕوو دەبێتەوە، ئامارەكانیش دابەزینی 97%ی جوڵەی كەشتیوانی لەو ناوچەیەدا نیشان دەدەن.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، سوپای پاسدارانی ئێران بە فەرمی داخستنی گەرووی هورمزی ڕاگەیاند و هۆشداری دا كە هەر هەوڵێكی تێپەڕبوون بە توندی وەڵام دەدرێتەوە. 

سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە كرد كە ڕێگری لە هاتووچۆی هەموو ئەو كەشتیانە دەكەن كە بەرەو بەندەرەكانی هاوپەیمانانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی دەچن، یان لێیانەوە دێن، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ ڕێگرییان لە سێ كەشتی جیاواز كردووە. 

هەر لەو میانەیەدا سوپای پاسداران قسەكانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكای دەربارەی بەردەوامیی كراوەیی گەرووەكە بە "درۆ" ناو برد.

لەلایەكی دیكەوە، ڕۆژنامەی "فایننشیاڵ تایمز" لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كرد كە جوڵەی كەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا تووشی ئیفلیجی بووە. 

بەپێی داتاكان كە ڕۆژنامەكە بڵاوی كردووەتەوە "لە سەرەتای مانگی ئادارەوە تەنها 116 كەشتی لەو ڕێڕەوە تێپەڕیون، ئەمەش دابەزینێكی پێوانەیییە كە دەگاتە 97% بەراورد بە مانگی ڕابردوو". 

ڕۆژنامەكە جەختی كردووەتەوە كە لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە، هیچ كەشتییەك بەرەو ئەمریكا یان ئەوروپا بەو گەرووەدا تێنەپەڕیوە.

هاوكات سەرچاوە دیبلۆماسییە پاكستانییەكان ڕایانگەیاند: هەندێك لە هێڵە كەشتیوانییە نێودەوڵەتییەكان، ئاڵای كەشتییەكانیان بۆ ئاڵای پاكستان گۆڕیوە تا لە هێرشی هێزەكانی ئێران لە تێپەڕین بە گەرووی هوورموزدا پارێزراو بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران داوا لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەكات كە هێزەكانی ئەمریكایان تێدایە چۆڵی بكەن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    جوڵەی كەشتیوانی بە گەرووی هورمزدا لەسەدا 97 کەمیکردووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    یائیر لابید: کەمى سەرباز ئیسرائیل بەرە و كارەساتی ئەمنی دەبات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی سەر ئێران لە مانگێك نزیكدەبێتەوە و ئەمریکا پلانی هێرشی زەمینی دادەڕێژێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    گفتوگۆكانی تاران و واشنتۆن، پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلى ئاڵۆز کردووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: تا گەیشتن بە ڕێككەوتنێکى نوێ هێرشەكانی سەر ئێران بەردەوام دەبێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    "دانوستانی ئەمریكا پرۆژەی خەڵەتاندنی سێیەمی ئەو وڵاتەیە بەرانبەر ئێران"

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: هیچ هێزێك ناتوانێت چۆک بە تورکیا دابدات

سەرەتا