2 کاتژمێر پێش ئێستا 211 جار خوێنراوەتەوە

یائیر لابید: کەمى سەرباز ئیسرائیل بەرە و كارەساتی ئەمنی دەبات

پەیام

سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی قەوارەی زایۆنی بەهۆی كەمیی سەربازەوە، هۆشداری لە داڕمانی سوپای وڵاتەكەی دەدات. 

یائیر لابید، سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی قەوارەی زایۆنی، هۆشداریی توند لەوە دەدات بەهۆی كەمیی هێزەكانی سوپاوە وڵاتەكەیان بەرەو "كارەساتی ئەمنی" هەنگاو دەنێت. 

ناوبراو حكومەتی وڵاتەكەی تۆمەتبار كرد بەوەی سوپا بەرەو "داڕمان" دەبات و لە مەیدانی جەنگدا بە تەنیا جێیهێشتووە، ئەم هۆشدارییانە دوای ئەوە دێن، بەرپرسانی باڵای سەربازی نیگەرانیی قووڵیان لەسەر دۆخی ئێستای هێزەكانیان و كەمبوونەوەی تواناكانیان دەربڕیوە.

لە لایەكی ترەوە، ئەیال زامیر، سەرۆكی ئەركانی سوپای زایۆنی، بە ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگەیاندووە: سوپا لە لێواری داڕماندایە. 

زامیر ئاماژەی بەوەش كردووە، سەربازانی یەدەگ بۆ جاری شەشەم و حەوتەم بانگ دەكرێنەوە بۆ خزمەت، ئەمەش بووەتە هۆی ماندووبوونی زۆر و نەمانی توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەكان، جەختیشی كردووەتەوە، سوپا هێزی پێویستی بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی لەبەردەستدا نییە.

لابید داواشی كردووە دەستبەجێ حەریدیمە توندڕەوەكان ناچار بە خزمەتی سەربازی بكرێن، كە لە ساڵی 1948ەوە لە خزمەتكردن بەخشراون. پێشی وایە حكومەت بەبێ ستراتیژییەكی ڕوون سوپای خستووەتە ناو شەڕێكی فرەبەرەوە، لە كاتێكدا كەرەستە و ژمارەی سەربازی پێویستی بۆ دابین نەكردوون، ئەمەش مەترسییەكی گەورە لەسەر ئاسایشی گشتی دروست دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 خولەک پێش ئێستا

    ئێران داوا لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەكات كە هێزەكانی ئەمریكایان تێدایە چۆڵی بكەن

  • 28 خولەک پێش ئێستا

    جوڵەی كەشتیوانی بە گەرووی هورمزدا لەسەدا 97 کەمیکردووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    یائیر لابید: کەمى سەرباز ئیسرائیل بەرە و كارەساتی ئەمنی دەبات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی سەر ئێران لە مانگێك نزیكدەبێتەوە و ئەمریکا پلانی هێرشی زەمینی دادەڕێژێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    گفتوگۆكانی تاران و واشنتۆن، پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلى ئاڵۆز کردووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: تا گەیشتن بە ڕێككەوتنێکى نوێ هێرشەكانی سەر ئێران بەردەوام دەبێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    "دانوستانی ئەمریكا پرۆژەی خەڵەتاندنی سێیەمی ئەو وڵاتەیە بەرانبەر ئێران"

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: هیچ هێزێك ناتوانێت چۆک بە تورکیا دابدات

سەرەتا