1 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: گهشبینین به ڕێكهوتن لهگهڵ ئێراندا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە دەرفەتی زۆر گەورە و گەشبینانە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر و فراوان لەگەڵ ئێران لە ئارادایە.
دۆناڵد تڕەمپ لە لێدوانێکی نوێیدا سەبارەت بە گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە تاران ئەمجارە لە داواکەیدا بۆ گەیشتن بە چارەسەر و ئاشتی جیدییە، هەروەک جەختی کردەوە کە گفتوگۆکان لە شەوی شەممەوە دەستیان پێکردووە و ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە دڵنیایی بدرێت ئێران هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی ناگات، وتیشی: ئەم ڕێککەوتنە کاریگەرییەکی خێرای دەبێت لەسەر بازاڕەکانی وزە و دەبێتە هۆی دابەزینێکی بەرچاو لە نرخەکانی نەوت لەسەر ئاستی جیهان.
جارێکی دیکە تڕەم باسی لەوە کرد کە توانیویانە بەشێکی زۆری تواناکانی ئێران تێکبشکێنن، بە جۆرێک کە سەدا ٩٠ی هێزی ئاسمانی، دەریایی و مووشەکی ئەو وڵاتە و تەنانەت ژمارەیەک لە سەرکردەکانیشیان لەناوچوون.
لە کۆتایشدا ئاماژەی کرد کە لە ئێستادا هێرش بۆ سەر دامەزراوەکانی وزە ڕاگیراوە بۆ ئەوەی بوار بە دانوستانەکان بدرێت، بەڵام جەختی کردەوە کە تەنیا پێنج ڕۆژ مۆڵەت دەدەنە ئێران بۆ ئەوەی بزانن ئاراستەی ڕووداوەکان و جیدییەتی تاران بە کوێ دەگات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە