2 کاتژمێر پێش ئێستا 144 جار خوێنراوەتەوە

كۆمەڵەی وڵاتانی جی حەوت داوای ڕاگرتنی هێرشەكانی ئێران دەكەن

پەیام

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی كۆمەڵەی حەوت داوای وەستاندنی دەستبەجێ و بێ مەرجی هێرشەكانی ئێرانیان بۆ سەر وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد.

لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا كۆمەڵەی وڵاتانی حەوت كە لەلایەن حكومەتی بەریتانیاوە بڵاو كراوەتەوە، هێرشەكانی تاران بۆ سەر ژێرخانە مەدەنی و وزەییەكانی وڵاتانی عێراق، سعودیە، ئوردن، و ئیمارات بە توندی سەركۆنە كراوە و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی دەكەن.

وڵاتانی ئەندام داوای پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییە گرنگەكانی وەك گەرووی هورمز و دڵنیابوونەوە لە سەقامگیریی بازاڕەكانی وزە و زنجیرەی دابینكردنی كاڵاكانی جیهانی دەكەن.

هەروەها وەزیرانی دەرەوەی ئەم حەوت وڵاتە دووپاتیان كردەوە، پێویستە بە شێوەیەكی جیدی ڕێگری لە ئێران بكرێت بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی. ئەوان ئاماژەیان بەوەش كرد، دەبێت تاران بەزوویی كۆتایی بە بەرنامەی موشەكیی بالیستی و هەموو ئەو چالاكییە ناسەقامگیرانەكانی بهێنێت، كە بە وتەی ئەوان ئاشتیی نێودەوڵەتی و سەقامگیریی گشتگیری ناوچەكەی خستووەتە مەترسییەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمەڵەی وڵاتانی جی حەوت داوای ڕاگرتنی هێرشەكانی ئێران دەكەن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا: زیرەكیی دەستكرد ڕەخساندنى هەلی كارى لەلایەن كارگەكانەوە كۆتاییپێهێناوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: ئەمریکا ئامانجەكانی شەڕی پێكاوە و ئێران بە تەواوی خاپوور بووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ڕه‌تی كرده‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندی جه‌نگ به‌ تڕه‌مپ بدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ناو ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر جه‌نگی سه‌ر ئێران چین؟

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى جەنگی سەر ئێران؛ فەرماندەى هێزى دژە تیرۆرى ئەمریکا دەستى لەکار کێشایەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دۆناڵد تڕەمپ: هاوپەیمانەكانمان لەم تاقیكردنەوەدا دەرنەچوون

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌فغانستان.. له‌هێرشێكی پاكستاندا بۆسه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك 400 كه‌س كوژران

سەرەتا