1 کاتژمێر پێش ئێستا 170 جار خوێنراوەتەوە

میدیاكانی ئەمریكا: لە بۆردومانێكی ئێران 12سەربازی ئەمریكی لە سعودیە برینداربوون

پەیام

میدیاكانی ئەمریكا ئاشكرایانكرد لە بۆردومانێكی ئێران بۆسەر بنكەیەكی سەربازی ئەمریكی لە سعودیە ژمارەیەك سەرباز برینداربوون.

تۆڕی سی بی ئێس نیوز بڵاویكردەوە: لەو هێرشە مووشەكی و درۆنیەی ئێران دوێنێ هەینی بۆ سەر بنكەی ئاسمانی ئەمیر سوڵتان لە سعودیە ئەنجامیدا 12 سەربازی ئەمریكی برینداربوون كە دووانیان لەدۆخێكی مەترسیداردان.

ڕۆژنامەكانی نیویۆرك تایمز و وۆڵ ستریت جورناڵ بڵاویانكردەوە: ئەو هێرشەی ئێران بۆ سەر بنكەی ئاسمانی ئەمیر سوڵتان لە سعودیە لە ڕێگەی مووشەكێك و چەند درۆنێكەوە ئەنجام دراوە لەو كاتەی سەربازەكان لەناو بنكەدا بوون و بەو هۆیەوە ژمارەیەك فڕۆكەی سووتەمەنی سەر بە سوپای ئەمریكا زیانیان بەركەوتووە.

ئەوە لەكاتێكدایە تائێستا بەهۆی جەنگی ئێرانەوە 13 سەربازی ئەمریكی كوژراون و زیاتر لە 310 سەربازی تر برینداربوون لەو هێرشە مووشەكی و درۆنیانەی تاران بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لەناوچەكە ئەنجامی دەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سێیەم كەشتی جەنگی فڕۆكەهەڵگری ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەكانی یەمەن بۆ یەكەمجار دەستیان بە مووشەكبارانكردنی ئیسرائیل كرد

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیاكانی ئەمریكا: لە بۆردومانێكی ئێران 12سەربازی ئەمریكی لە سعودیە برینداربوون

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران بۆردومان كرا و تەلئەبیبیش بە چەندین موشەك پێكرا

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردەن داوا لە عێراق دەكات ڕێگری لە میلیشیاكانی سەر بە ئێران بکات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سەرەتای جەنگەوە 22 ئیسرائیلی كوژراون و پێنج هەزار كەسیش برینداربوون

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    داخستنی گەرووی هورمز ژیانی 100 ملیۆن كەسی لە كەنداو خستووەتە مەترسییەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران داوا لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەكات كە هێزەكانی ئەمریكایان تێدایە چۆڵی بكەن

سەرەتا