28/03/2026 498 جار خوێنراوەتەوە

بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران بۆردومان كرا و تەلئەبیبیش بە چەندین موشەك پێكرا

پەیام

جەنگی سەر ئێران پێی نایە 29هەمین ڕۆژ و فڕۆكە جەنگییەكان بنكە ئەتۆمییەكانی ئێرانیان بۆردومان كرد و تەلئەبیبیش بە چەندین موشەكی ئێرانی پێكرا.

لە  29یەمین ڕۆژی جەنگەكەدا، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند كە بە 50 فڕۆكەی جەنگی هێرشیان كردووەتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران لە سێ ناوچەی جیاواز، لەوانە وێستگەی ئاوی قورسی "ئەراك" و كارگەیەكی ماددە تەقەمەنییەكانی پەیوەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە "یەزد" و كۆمەڵگەیەكی پیشەسازی لە "بوشەهر".

لای خۆیەوە دەستەی وزەی ئەتۆمی ئێران هۆشداری دا كە هەر زیانێك بەر وێستگەی بوشەهر بكەوێت، كارەساتێكی ئەتۆمی گەورە لە ناوچەكە دەخوڵقێنێت. 

هاوكات دەنگی تەقینەوە لە تاران بیسترایەوە و هێرشە ئاسمانییەكانیش بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبوونەكان لە "لوڕستان" و "زەنجان" بووەتە هۆی كوژرانی حەوت كەس و برینداربوونی دەیان كەسی دیكە. 

هەروەها هەواڵگری ئێران دەستگیركردنی 8 سیخوڕی ئیسرائیلی و ئەمریكی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.

لە بەرامبەردا، ئێران بە موشەكی بالیستی تەلئەبیبی كردە ئامانج، میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە كە موشەكێكی ئێرانی ڕاستەوخۆ بەر شوێنێكی تەلئەبیب كەوتووە و بووەتە هۆی كوژرانی كەسێك و برینداربوونی دووانی دیكە، جگە لە كەوتنەوەی ئاگر و بڵاوبوونەوەی پارچەی موشەكی هێشوویی لە 10 شوێنی جیاوازی ناوەڕاستی ئیسرائیل كە زیانی گەورەی بە باڵەخانە و ئۆتۆمبێلەكان گەیاندووە.

لەو چوارچێوەیدا سیستەمەكانی بەرگریی ئاسمانی لە سعوودیە، كووەیت، ئیمارات و بەحرەین چالاك كراون بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو درۆن و موشەكانەی بە ئاسمانی ناوچەكەدا تێپەڕ دەبن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرای دەكات هێشتا 51 وڵات چەك بە ئیسرائیل دەدەن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دوو تێكشكێنەری ئەمریكیمان ناچار كرد دەریای عومان جێبهێڵن

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕزگاركردنی لوبنان لە برسێتى داوای 640 ملیۆن دۆلار دەكات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئیسرائیل هێزی تایبەتی لە ئازەربایجان دژی ئێران جێگیر كردووە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: حـزبوڵڵا هاوپەیمانمانە و مووشەكەكانمان دژی ئـ.یسرائیل ئامادەن

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشەکانى بۆ سەر لوبنان چڕکردووەتەوە و كوژرانی فەرماندەیەكیشى ڕاگەیاند

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان ئاساییبوونوەی كارەكانی بەندەری فەحلی ڕاگەیاند

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی ئێران پێویستمان بە ڕێككەوتن نییە

سەرەتا