2 کاتژمێر پێش ئێستا
150 جار خوێنراوەتەوە
حوسییەكانی یەمەن بۆ یەكەمجار دەستیان بە مووشەكبارانكردنی ئیسرائیل كرد
پەیام
حوسییەكانی یەمەن هاتنە ناو جەنگی ئێران و بۆ یەكەمجار دەستیانكرد بە مووشەكبارانكردنی ئیسرائیل.
حوسیەكانی یەمەن هاتنە نێو جەنگی ئێران و پاڵپشتی خۆیان دووپاتكردەوە و دەڵێن ئۆپراسیۆنەكانیان بەردەوام دەبێت تاوەكو دەستدرێژییەكان بۆ سەر بەرەی مقاوەمە ڕادەگیرێت.
یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسیەكان لە وتارێكدا ڕایگەیاند: یەكەمین ئۆپەراسیۆنیان بە هەڵدانی وەجبەیەك لە مووشەكی بالیستی بۆ سەر چەند ئامانجێك لە باشووری قەوارەی زایۆنی ئەنجامدا و لەو مووشەكبارانەدا ئامانجە سەربازییە هەستیارەكانی دوژمنیان بۆردوومان كرد.
وتەبێژی سەربازیی حوسیەكان وتیشی: یەكەم ئۆپراسیۆنیان دژی قەوارەی زایۆنی هاوكات بوو لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە قارەمانانەكانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی و جەختی كردەوە ئۆپەراسیۆنەكانیان بەردەوام دەبن تا ئەو كاتەی ئامانجەكان بەدی دێن و دەستدرێژییەكان لەسەر سەرجەم بەرەكانی مقاوەمە ڕادەگیرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە