2 کاتژمێر پێش ئێستا 61 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا سێیەم كەشتی جەنگی فڕۆكەهەڵگری ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد

پەیام 

ئەمریكا جموجوڵە سەربازییەكانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەكات و كەشتیەكی دیكەی جەنگی ڕەوانەی ناوچەكە دەكات.

میدیاكانی ئەمریكا لەزاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویانكردەوە واشنتۆن سێیەم كەشتی جەنگی فڕۆكەهەڵگری ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە بۆئەوەی بچێتە پاڵ ئەو كەشتی و هێزانەی بەشدارن لە جەنگی دژی ئێران.

بەپێی ئەو خشتەیەی بۆ بڵاوكردنەوەی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا دیاری كراوە، كەشتی جەنگی فڕۆكەهەڵگری یوئێس ئێس جۆرج ئێچ دەبلیو بوش بەندەری نۆرفولكی لە ویلایەتی ڤێرجینیا بەجێهێشتووە و بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێكەوتووە.

بەناردرنی ئەو كەشتیە جەنگیە فرۆكە هەڵگرە ئەمریكیە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژمارەی كەشتیە جەنگیە فڕۆكەهەڵگرەكانی ئەمریكا كە بەشدارن لە جەنگی دژی ئێران بەرزدەبێتەوە بۆ سێ كەشتی جەنگی، لەئێستادا هەردوو كەشتی جەنگی فڕۆكەهەڵگری جیراڵد فۆرد و ئەبراهام لینكۆڵن لەناوچەكەدا جێگیرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سێیەم كەشتی جەنگی فڕۆكەهەڵگری ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەكانی یەمەن بۆ یەكەمجار دەستیان بە مووشەكبارانكردنی ئیسرائیل كرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیاكانی ئەمریكا: لە بۆردومانێكی ئێران 12سەربازی ئەمریكی لە سعودیە برینداربوون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران بۆردومان كرا و تەلئەبیبیش بە چەندین موشەك پێكرا

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردەن داوا لە عێراق دەكات ڕێگری لە میلیشیاكانی سەر بە ئێران بکات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سەرەتای جەنگەوە 22 ئیسرائیلی كوژراون و پێنج هەزار كەسیش برینداربوون

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    داخستنی گەرووی هورمز ژیانی 100 ملیۆن كەسی لە كەنداو خستووەتە مەترسییەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران داوا لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەكات كە هێزەكانی ئەمریكایان تێدایە چۆڵی بكەن

سەرەتا