2 کاتژمێر پێش ئێستا 301 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: بۆردومانى سەربازانی ئەمریكا لە دوبەی كوژراو و برینداری زۆرى لێ کەوتووەتەوە

پەیام

سوپای پاسدارانی ئێران بۆردومانكردنی سەربازانی ئەمریكای لە دوبەی ڕاگەیاند و دەڵێت لەو بۆردومانەدا كوژراو و برینداری زۆر كەوتووەتەوە.

وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا بڵاویكردەوە: سوپای دەستدرێژكاری ئەمریكا بەهۆی هێرشی توندی هێزە چەكدارەكان و لەناوبردنی بنكەكانیان لە ناوچەكە، ڕایانكردووە و لە دەرەوەی بنكەكانیان خۆیان حەشارداوە و لە كاتژمێرەكانی ڕابردوودا دوو حەشارگەی سەربازانی ئەمریكایان لە دوبەی بۆردومانكرد كە زیاتر لە 500 كەس خۆیان تێدا شاردبووەوە.

باس لەوەكراوە ئەو دوو حەشارگەیە دەستنیشان كران و كرانە ئامانجی مووشەك و درۆنە وردپێكەكانی سوپای پاسداران و زیان و كوژراوێكی زۆر لەنێو سوپای ئەمریكا كەوتوەتەوە و چەندین كاتژمێرە ئەمبوڵانسەكان خەریكی گواستنەوەی كوژراو و بریندارانی فەرماندە و سەربازەكانن.

وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا دەڵێت ترەمپ و فەرماندەكانی سوپای ئەمریكا دەبێت بە باشی تێگەیشتبێتن كە ناوچەكە دەبێتە گۆڕستانی سەربازانی ئەمریكی و هیچ ڕێگەیەكیان نییە جگە لە خۆبەدەستەوەدان لەبەردەم ئیرادەی گەلی قارەمان و جەنگاوەرە ئازاكانی ئیسلام.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌: لەبەر ئاسایشتان، رێگه‌ مه‌ده‌ن له‌ وڵاته‌كانتانه‌وه‌ ئیداره‌ی جه‌نگ بدرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بۆردومانى سەربازانی ئەمریكا لە دوبەی كوژراو و برینداری زۆرى لێ کەوتووەتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سێیەم كەشتی جەنگی فڕۆكەهەڵگری ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەكانی یەمەن بۆ یەكەمجار دەستیان بە مووشەكبارانكردنی ئیسرائیل كرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیاكانی ئەمریكا: لە بۆردومانێكی ئێران 12سەربازی ئەمریكی لە سعودیە برینداربوون

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران بۆردومان كرا و تەلئەبیبیش بە چەندین موشەك پێكرا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردەن داوا لە عێراق دەكات ڕێگری لە میلیشیاكانی سەر بە ئێران بکات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سەرەتای جەنگەوە 22 ئیسرائیلی كوژراون و پێنج هەزار كەسیش برینداربوون

سەرەتا