1 کاتژمێر پێش ئێستا
246 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردەى هەرێم سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ناو پۆلی راگرت
پەیام
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دوای جێگیرکردنی سیستمی خوێندنی ئەلیکترۆنی، بڕیاری راگرتنی گەڕانەوەی خوێندکارانى بۆ ناو پۆلەکان و ئەنجامنەدانی تاقیکردنەوەکان لە ناو خوێندنگەکان دا.
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە، سەرجەم هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکانی ناو خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان رادەگیرێن و لەم قۆناغەدا خوێندکاران بە هیچ شێوەیەک ناگەڕێنەوە ناو هۆڵەکانی خوێندن.
سەبارەت بەو تاقیکردنەوانەی کە کاتەکانیان بەستراوەتەوە بە دەرەوەی وڵاتەوە، وەزارەتەکە نووسراوێکی رەسمی بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان ناردووە، مەرجی داناوە کە هەر قوتابخانەیەک تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی هەبێت و پابەندبوونێکی لەسەر بێت، پێویستە پێشوەختە بە نووسراوی رەسمی وەزارەت ئاگادار بکاتەوە، تا کاری ئاسانکاری و رێگەپێدانی تایبەتی بۆ بکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە