1 کاتژمێر پێش ئێستا
210 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: پێم وایە گۆڕانی ڕژێم لە ئێران ڕوویداوە
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، پێگە ئەتۆمییەكانی ئێرانیان تێكشكاندووە و پێیشی وایە گۆڕانی ڕژێم لە وڵاتەكە ڕووی داوە.
لە میانی كۆنفرانسێكی وەبەرهێنان لە شاری میامی لە ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی فلۆریدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگەیاند، كە لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی "چەكوشی نیوەشەو" توانراوە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران لەناو ببرێن و كۆتایی بە هەڕەشەی ئەو وڵاتە لە ناوچەكەدا بهێنرێت.
لەبارەی پرۆسە سەربازییەكانەوە ترەمپ وتی گورزێكی گەورەمان لە ئێران وەشاند و دەبێت لە قۆناغێكدا بڕیار بدەین چی بەرامبەر ئێران دەكەین. هەروەها وتی پێویستە ئێرانییەكان گەرووی هورمز بكەنەوە.
بە چاوەڕواننەكراویشی دانا كە ئێران بە موشەكەكانی وڵاتانی وەك سعوودیە، قەتەر، ئیمارات و كووەیت بكاتە ئامانج.
وتیشى "پێیموایە گۆڕانی ڕژێمی ئێران لە پێشتردا ڕوویداوە و ئێستا لە بارودۆخێكی لاوازدایە و بەرگریی ئاسمانیی نەماوە"، هەروەها جەختی كردەوە كە ڕێبەری نوێ بە سەختی بریندار بووە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، ترەمپ ڕەخنەی توندی لە هاوپەیمانی ناتۆ گرت كە هاوكاریی ئەمریكایان نەكردووە، لە بەرامبەردا ستایشی هاوپەیمانە "دڵسۆزەكانی" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد.
ئاماژەی بەوەش دا، كە ئامانجیان تەنها پاراستنی ئیسرائیل نەبووە، بەڵكو ڕزگاركردنی تەواوی ناوچەكە بووە و پێشبینی داهاتوویەكی گەش و ئاوەدان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە