2 کاتژمێر پێش ئێستا
175 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. لە 10 رۆژدا 10 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
پەیام
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە ماوەی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان و پشووی نەورۆز لە ڕێكەوتی 19 بۆ 28 ی 3 ی 2026 ، نزیكەی (10) هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە، لەو ژمارەیەش هەزار و 783 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
تەندروستیی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە: لەو 10 ڕۆژەدا لە نەخۆشخانەی دڵ لە شاری سلێمانی (627) نەخۆش بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر داغڵ كراون. هەروەها (85) نەشتەرگەریی قەستەرە و (49) نەشتەرگەری دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 256 كەس سەردانیان كردووە و 9 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و هەروەها 5 نەشتەرگەریش ئەنجامدراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە