03/04/2026 490 جار خوێنراوەتەوە

دەنگدانی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەى پاراستنی گەرووی هورمز دواخرا

پەیام
 
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنگدانی لەسەر بەكارهێنانی هێز بۆ پاراستنی گەرووی هورمز دواخست.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنگدانی لەسەر پرۆژە بڕیارێك دواخست كە ڕێگە بە بەكارهێنانی هێز دەدات بۆ پاراستنی ئازادی دەریاوانی لە گەرووی هورمز لە هێرشەكانی ئێران، پرۆژە بڕیارەكە لەلایەن بەحرەین پێشكەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرابوو.

بڕیار بوو ئەمڕۆ هەینی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كە پێكهاتوون لە 15 ئەندام دەنگی بدایە لەسەر پرۆژە بڕیارێك بۆ بەكارهێنانی هێز بۆ پاراستنی گەرووی هورمز، بەڵام دواتر دەنگدانەكە دواخرا و وادەی نوێی دەنگدان دیاری نەكراوە.

ئەوە لەكاتێكدایە لەكاردانەوەی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەكەی، ئێران گەمارۆی توندی بەسەر گەرووی هورمز سەپاندووە و ئەوە كاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت و وزە و ئابووری جیهان دروست كردووە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كار بوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی گاردیان: ترەمپ "چەكی كۆكوژە" و گەورەترین مەترسییە بۆ سەر جیهان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێگری لە ئێران نەكرێت ناوچەكە بەرەو ململانێیەكی فراوانتر دەچێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌مریكا له‌ شه‌ڕی دژ به‌ ئێران گه‌یشته‌ 16 سه‌رباز

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا گه‌وره‌ترین هێرشی له‌ سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه‌ كرده‌ سه‌ر ئۆكرانیا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شارەوانیی نیویۆرك تاوتوێی گرتنى نەتەنیاهوو بەپێی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هۆڵەندا بەهۆی وشكەساڵییەوە باری نائاسایی و كەمیی ئاوی ڕاگەیاند

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا.. ئەو کەسەى موسوڵمانێکى بریندارکرد بە هەوڵى کوشتنى تۆمەتبارکرا

سەرەتا