پێش 2 هەفتە 344 جار خوێنراوەتەوە

سەركردە دیموكراتەكان ترەمپ بە مەترسی بۆ سەر ئەمریكا و جیهان دادەنێن

پەیام

لە ئەمریكا، شەپۆلێك پەرچەكرداری توند دژی وتارەكەی دۆناڵد ترەمپ لەبارەى ئێران سەریهەڵداوە و سەركردە دیموكراتەكان وتارەکە بە "خراپترین شكستە سیاسییەكان" ناوزەد كردووە، پێشیانوایە ترەمپ بووەتە مەترسی بۆ سەر ئەمریكا و جیهان.  

چاك شوومەر، سەرۆكی دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی پیران، ڕایگەیاند: هەڵسوكەوتەكانی ترەمپ یەكێكە لە گەورەترین هەڵەكان لە مێژووی وڵاتدا، ئاماژەی بەوەش كرد، وتارەكانی دۆناڵد ترەمپ ناڕوونن و ئامانجی دیاریكراویان نییە.

هەروەها سیناتۆر كریس ڤان هۆلن،  هۆشداریی دا، ترەمپ مەترسییە بۆ سەر ئەمریكا و جیهان و تۆمەتباری كرد بە چەواشەكردنی ڕای گشتی. 

لەلایەكی دیكەوە، حەكیم جێفریز سەركردەی دیموكراتەكان لە كۆنگرێس داوای كۆتاییهێنانی بە "جەنگی سەرشێتانە" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد.

سیناتۆر ئەندی كیم جەنگەكەی بە "كارەسات" ناوزەد كرد و هۆشداری لە ناردنی هێزی زەمینی بۆ ئێران دا. 

هاوكات كریس مۆرفی و كریس كۆنزی دیموكرات نیگەرانیی خۆیان دەربڕی و جەختیان كردەوە، ئیدارەی ئێستا ستراتیژێكی ڕوونی بۆ كۆتاییهێنان بەم تەنگژەیە نییە و بەرەو دۆخێكی نادیار هەنگاو دەنێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا: هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا هاوپەیمانییەکی جیهانی لە ٤٠ وڵات پێکدەهێنێت بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێشتا كاتی گه‌ڕی دووه‌می دانوستانی تاران و واشنتن دیاری نه‌كراوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا هه‌وڵێكی دیبلۆماسییان بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌ست پێ كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا بەنیازە كتێبی جەنگ چاپ بكاتەوە و بەسەر هاووڵاتیان دابەشی بكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا بە توندی هۆشداری دایە بەغداد و باڵیۆزی عێراقیشی بانگهێشت كرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى پشتیوانینەکردنى ئەمریکا، ترەمپ تاووتوێی كەمكردنەوەی هێزەكانیان لە ئەورووپا دەكات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مۆسکۆ: سیاسەتی دەستدرێژیکارانە شکستی هێنا و ڕۆڵمان هەبوو لە ئارامیی ناوچەکەدا

سەرەتا