2 کاتژمێر پێش ئێستا
185 جار خوێنراوەتەوە
بهرپرسێكی ئیسرائیلی: ئهمریكا و ئیسرائیل بۆ ئاگربهستی كاتی ههماههنگییان كردووه
پهیام
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، تەلئەبیب و واشنتن پێشوەختە هەماهەنگییان کردووە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی لەگەڵ تاران، کە تێیدا ئێران بەبێ مەرج گەرووی هورمز دەکاتەوە و ئەمریکاش پابەندی مەرجە ئەتۆمییەکان دەبێت.
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ڕۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" ڕایگەیاند، حکومەتی ئیسرائیل و ئیدارەی ئەمریکا هەماهەنگییەکی وردیان ئەنجامداوە پێش ئەوەی بڕیاری ئاگربەستێکی کاتی بۆ ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕابگەیەنرێت.
بەپێی وتەی ئەو بەرپرسە، تاران ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر کردنەوەی گەرووی هورمز بەبێ ئەوەی هیچ کام لە داواکارییە پێشوەختەکانی جێبەجێ بکرێن، کە پێشتر سوور بوو لەسەر کۆتاییهێنانی هەمیشەیی بە جەنگ، وەرگرتنی قەرەبوو و هەڵگرتنی گشتگیرانەی سزاکان.
لە بەشێکی دیکەی زانیارییەکاندا هاتووە، ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد تڕەمپ بە لایەنی ئیسرائیلی گەیاندووە کە واشنتن بەردەوام دەبێت لەسەر داواکارییە بنەڕەتییەکانی لە پرۆسەی دانوستاندا. ئەمەش خۆی لە بنبڕکردنی هەڕەشەی مووشەکی بالیستی، کۆتاییهێنان بە پیتاندنی یۆرانیۆم و گواستنەوەی سەرجەم ماددە ئەتۆمییەکان بۆ دەرەوەی خاکی ئێران دەبینێتەوە.
ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ئامانجانە خاڵی هاوبەشی نێوان تەلئەبیب و واشنتنن و ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم ئاگربەستە کاتییە، گۆڕانکاری لە ستراتیژیی هەردوو وڵات بەرامبەر بە دۆسێی ئەتۆمی و سەربازیی ئێران دروست ناکات، بەڵکو وەک هەنگاوێکی تاکتیکی سەیر دەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە