2 کاتژمێر پێش ئێستا
201 جار خوێنراوەتەوە
سی ئێن ئێن: ئەمریكا حەوت فڕۆكەی شەڕكەری لە شەڕی ئێراندا لەدەستداوە
پەیام
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی بڵاوی كردەوە: لە ماوەی شەڕی ئێراندا هێزی ئاسمانیی ئەمریكا لانیكەم حەوت فڕۆكەی جەنگی لەدەست داوە.
ئێران دوێنێ ڕایگەیاندبوو، كە دوو فڕۆكەی جەنگیی ئەمریكای خستووەتە خوارەوە و هێلیكۆپتەرێكی هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتەیشی پێكاوە، بەرپرسانی واشنتۆنیش دانیان بە كەوتنی فڕۆكەیەكی جۆری "ئێف-15" بە تەقەی ئێراندا نا.
بە پێی وتەی بەرپرسان، هێزەكانی ئەمریكا توانیویانە یەكێك لە فڕۆكەوانەكانی فڕۆكە "ئێف-15"ـەكە بدۆزنەوە و هەوڵەكانیش بۆ دیاریكردنی شوێنی ئەندامی دووەمی تیمەكە بەردەوامە.
لای خۆیەوە، تۆڕی "ئێن بی سی"یش لە زاری بەرپرسێكی كۆشكی سپییەوە بڵاوی كردەوە: تیمی ئاسایشی نیشتمانی بە درێژایی ڕۆژەكە زانیاری نوێیان دەربارەی ئەو فڕۆكەیەی لە ئێران خراوەتە خوارەوە، بە سەرۆكی وڵات داوە.
ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ئاماژەی بەوە كردووە "فڕۆكەی دووەم لە جۆری ئەی-10 لە نێو خاكی ئێران نەكەوتووەتە خوارەوە، چونكە دوای ئەوەی پێكراوە، فڕۆكەوانەكەی ئاڕاستەی كردووە بۆ دەرەوەی ئاسمانی ئێران و دواتر خۆی هەڵ داوە".
كەناڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمریكییش لە زاری سەرچاوەیەكیەوە ئەوەی بڵاو كردەوە كە ئەو فڕۆكە (ئەی10)یەی كە لەلایەن ئێرنەوە پێكراوە چووەتە ئاسمانی كوەیت و لەوێ كەوتووەتە خوارەوە.
لە لایەكی دیكەوە، ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"یش لە زاری بەرپرسانی ئەمریكییەوە بڵاوی كردەوە: چەند سەربازێكیش لە نێو دوو هێلیكۆپتەری جۆری بلاك هۆك بریندار بوون، كە لە ئۆپڕاسیۆنی گەڕان و ڕزگاركردندا كەوتبوونە بەر تەقەی هێزەكانی ئێران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە