1 کاتژمێر پێش ئێستا
59 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: توانیومانە زیاترلە 160 درۆنی جۆراوجۆر و چەندین فڕۆكە تێکبشکێنین
پەیام
هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئێران ئامارێكی نوێی خستنەخوارەوە و پێكرانی فڕۆكە شەڕكەر و درۆنەكانی ئەمریكای بڵاو كردەوە.
ئەمیر سەرتیپ عەلیڕەزا ئیلهامی، فەرماندەی بارەگای هاوبەشی بەرگریی ئاسمانیی ئێران، لە كاتی بەسەركردنەوەی پێگەكانی بەرگریی سوپای پاسداران و ئەرتەش جەختی كردەوە لەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە بۆسەدان بۆ فڕۆكە جەنگی و درۆنەكانی دوژمن.
ئیلهامی ڕایگەیاند: لە "جەنگی ڕەمەزان"دا، پارێزەرانی ئاسمانی وڵات توانیویانە چەندین فڕۆكەی پێشكەوتوو و زیاتر لە 160 درۆنی جۆراوجۆری وەك (MQ-9)، هێرمیس و لوكاس، لەگەڵ دەیان موشەكی كرووز پێش ئەنجامدانی هەر ئۆپڕاسیۆنێكی هێرشبەرانە تێكبشكێنن و پڕوپاگەندەكانی دوژمن پوچەڵ بكەنەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە كرد، كە خستنەخوارەوەی چەندین فڕۆكەی جەنگی نەوەی چوارەم و پێنجەمی دوژمن لەلایەن یەكەكانی ئەرتەش و سوپاوە، دەرەنجامی بەكارهێنانی تاكتیك و كەرەستەی نوێ و داهێنانە بەرگرییەكان بووە كە بووەتە هۆی سەرلێشێواوی دوژمن.
لە نوێترین پێشهاتیشدا، ئەمڕۆ سوپای پاسداران خستنەخوارەوەی درۆنێكی جۆری ئێم كیو وەنی لە ئاسمانی ئەسفهان ڕاگەیاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە