4 کاتژمێر پێش ئێستا 204 جار خوێنراوەتەوە

"شەڕ بەردەوام بێت، گەشتی حاجییان لە رێگەی ئاسمانییەوە دەکرێتە وشکانی"

پەیام

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند: "لە ئەگەرى بەردەوامبوونى شەڕ لە ناوچەکە، گەشتی حاجییانى هەرێم لە رێگەی ئاسمانییەوە دەکرێتە ڕێگەى وشکانی".

ئەمڕۆ 4ی نیسانی 2026، کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم  ڕاشیگەیاند: "تائێستا ئامادەکارییەکانی پڕۆسەی حەج لە هەرێمی کوردستان، عێراق و سعودییە بەپێی پلانەکان بەردەوامن و سەرەڕای ئەو ئاڵۆزییانەی لە ناوچەکەدا هەن، هیچ جۆرە وەستانێک لە کارەکاندا دروست نەبووە".

سەبارەت بە ڤیزای حاجیان، کاروان ستوونی وتی، "ئێستا ڤیزای سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە و لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزەکەدا هیچ کێشەیەکیان نابێت".

وتیشی، "بڕیارە لە رێکەوتی 18ی نیسانی 2026، ڤیزای حەج بە فەرمی چالاک بکرێت و لەو کاتەوە وەرزی حەج بۆ هەموو وڵاتانی جیهان دەستپێدەکات".

راشیگەیاند، "ئەگەر بارودۆخی ئەمنی و شەڕ لە ناوچەکەدا بەردەوام بێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە گەشتی حاجییان لە رێگەی ئاسمانییەوە دەکرێتە رێگەی وشکانی، لەو بارەیەشەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف بڕیاری کۆتایی لەسەر شێوازی گواستنەوەی حاجییان دەدەن".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    "شەڕ بەردەوام بێت، گەشتی حاجییان لە رێگەی ئاسمانییەوە دەکرێتە وشکانی"

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە دەروازەی سنووریی شەلامچە گەشتیارێكی عێراقی کوژراو هاتوچۆى پێدا ڕاگیرا

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەخشین كەفالەتی منداڵی ئەو هاووڵاتییەی چوارقوڕنە دەكات كە لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانیلەدەستدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامى شارەزوور: بۆری ئاوی قەزاکە چاککرایەوە و لە ئەمشەوەوە ئاو بە هاوڵاتییان دەگات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاترلە 14 ملیار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکانى هەرێم بەردەوام دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌رێمی كوردستان و قه‌ته‌ر: میلیشیاكان مه‌ترسین و پێویسته‌ كۆنتڕۆڵ بكرێن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چه‌ندین درۆنی دیكه‌ ئاڕاسته‌ی هه‌ولێر كران

سەرەتا