5 کاتژمێر پێش ئێستا 471 جار خوێنراوەتەوە

لە جەنگى ئێراندا 17 فڕۆكەی جەنگی و دەیان فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی و ئیسڕائیلی تێكشکێنراون

پەیام

ڕاپۆرتە میدیایی و هەواڵگرییەكان ئاشكرای دەكەن كە هاوپەیمانیی ئەمریكا و ئیسرائیل لە جەنگی ئێراندا زیانی تا ئێستا 17 فڕۆكەی جۆراوجۆر و 146 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان لەدەستداوە.

لەگەڵ چڕبوونەوەی ڕووبەڕووبوونەوەكان، ئامارەكان ئاماژە بە تێكشكان و كەوتنی 146 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی و ئیسرائیلی لە جۆرەكانی ئێم كو-9، هێرمس و هێرۆن دەكەن، هەروەها ئێران باس لە خستنەخوارەوەی دوو فڕۆكەی (ئێف-35) دەكات، لە بەرانبەردا فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) تێكشكانی ئەو ژمارە زۆرەی فڕۆكەكانی ڕەت كردەوە.

هاوكات لە سەرەتای جەنگدا كە یەكێك لە دیارترین ڕووداوەكان كەوتنی سێ فڕۆكەی جۆری (ئێف-15ئی)ی ئەمریكی بوو، كە بەهەڵە لەلایەن بەرگریی ئاسمانیی كوێتەوە لە دووی مانگی ڕابردوودا خرانە خوارەوە، هەروەها فڕۆكەیەكی سووتەمەنی جۆری (بۆینگ كەی سی 135) لە ڕۆژئاوای عێراق كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی تەواوی تیمی فڕۆكەكە كە لە شەش كەس پێك هاتبوون.

پێنج فڕۆكەی سووتەمەنیی ئەمریكییش لە بنكەی "ئەمیر سوڵتان" لە سعودیە لە هێرشێكی ئێراندا كرانە ئامانج و 12 سەربازی ئەمریكی تێیدا بریندار بوون.

 لە دوایین ڕووداویشدا، ڕۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" ئاشكرای كرد، كە دوو فڕۆكەی گواستنەوەی ئەمریكی لە نێو قووڵایی خاكی ئێراندا و لە كاتی ئۆپڕاسیۆنی ڕزگاركردنی فڕۆكەوانەكەدا پەكیان كەوتووە و تەقێنراونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری قوربانییانی كەرتی غـ.ەززە بۆ 72 هەزار و 292 شەهید بەرز بووەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاترلە ١١٧ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ئێران زیانیان بەرکەوتووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە جەنگى ئێراندا 17 فڕۆكەی جەنگی و دەیان فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی و ئیسڕائیلی تێكشکێنراون

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: هێزەکانمان لە كاتی ڕزگاركردنی فڕۆكەوانەکە لە ئێران تووشی پێكدادان بوون

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران دەستبەسەر ماڵ و موڵكی 100 كەسایەتیی ناسراوی وڵاتەکەى دەگرێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران ڕەخنە لە بێدەنگی بەرانبەر هێرشكردنە سەر وێستگەی ئەتۆمیی بووشەهر دەگرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: فڕۆكەوانە ئەمریکییەکە ڕزگارنەکراوە و چەند فڕۆكەیەكی دیكەشمان تێكشكاندووە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لە ئۆپڕاسیۆنێكی ئاڵۆزدا دووەم فڕۆكەوانمان لە ئێران ڕزگار كردووە

سەرەتا