5 کاتژمێر پێش ئێستا
48 جار خوێنراوەتەوە
زیاترلە ١١٧ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ئێران زیانیان بەرکەوتووە
پەیام
مانگی سووری ئێرانی رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەوە تائێستا لە ئێران زیاتر لە ١١٧ هەزار بینا و یەکەی نیشتەجێبوون زیانیان بەرکەوتووە و وێران بوون.
کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران لەمیانی ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە ئاماری زیانەکانی هێرشەکانى ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند "لە دەستپێکی جەنگەوە تائێستا لە ئێران زیاتر لە ١١٧ هەزار بینای نیشتەجێبوون و یەکەی مەدەنی زیانیان بەرکەوتووە و وێران بوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو "لە هێرشەکاندا زیاتر لە ٧٦٣ خوێندنگە و ٣١٦ ناوەندی تەندروستی و ١٧ بنكەی ڕێكخراوی مانگی سووری ئێرانی زیانیان بەركەوتووە".
ئاماژە بەوەشکراوە، سێ هەلیكۆپتەری وەزارەتی تەندروستی و ٤٨ ئەمبوڵانس تێكشكێندراون.
لایخۆشییەوە بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای ئێران ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای جەنگەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تائێستا چوار هەزار و ٧٩٥ ژن و زیاتر لە هەزار منداڵ بەهۆی بۆردوومانەکانەوە بریندار بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە