1 کاتژمێر پێش ئێستا
43 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. كچە ڕۆژنامەنووسە ئەمریكییەکە ئازادكرا و ڤیدیۆیەكی دانپێدانانی بڵاو كرایەوە
پەیام:
كچە ڕۆژنامەنووسی ئەمریكایی، شیلی كتلسۆن كە لە كۆتایی مانگی ئاداری ڕابردوو لە بەغدا ڕفێندرابوو، لەلایەن كەتائیبی حزبوڵڵای عێراقەوە دانپێدانانێكی بڵاو كرایەوە و ئازادكرا.
كەتائیبی حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند كە كچە ڕۆژنامەنووسی ئەمریكایی، شیلی كتلسۆن-یان ئازادكردووە، بەڵام بەو مەرجەی دەبێت ناوبراو دەستەبەجێ عێراق بەجێ بهێڵێت.
دوای ئازاد كردنەكەی، حزبوڵڵا تۆمارێكی ڤیدۆیی ناوبراوی بڵاو كردەوە كە تێیدا دان بەوەدا دەنێت لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریكاوە ڕاسپێردراوە بۆ سیخوڕیكردن بەسەر حەشدی شەعبیەوە، هەروەها دەڵێت ئەو لەلایەن ئەفسەرانی ئەمریكیەوە ڕاهێنانی پێكراوە بۆ كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر بۆچوونی خەڵك و سەركردەكانی گرووپە چەكدارەكات.
ڕۆژی (31)ی مانگی ئاداری ڕابردوو، شیلی كتلسۆن لە شاری بەغدا لەلایەن ڕفێندرابوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەستی تۆمەتی لەبارەی ڕفاندنی شیلی كتلسۆن لە بەغدا بۆ كەتائیبی حزبوڵڵا درێژكرد.
بەرپرسی ئەمنی كەتائیبی حزبوڵڵا، وەك ستایشێك بۆ هەڵوێستی نیشتمانی محەمە شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بڕیاری ئازادكردنی كچە ڕۆژنامەنووسە ئەمریكییەكەیان داوە، بەڵام بەو مەرجەی دەبێت شیلی كتلسۆن عێراق بەجێ بهێڵێت، بەڵام پێناچێت جارێكی دیكە ڕێگە بە ئازاد بوونی كەسێك بدەن بە تایبەت كە ئەگەری هەیە دۆخەكە لە كاتی هەڵگیرسانی جەنگدا گۆڕانكاریی بەسەردا بێت.
کلیک بکە بۆ بینینى دانپێدانانەکە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە