1 کاتژمێر پێش ئێستا 51 جار خوێنراوەتەوە

ئاسیاسێڵ و زانکۆی ئەلنەهرەین کردنەوەی یەکەم تاقیگەی G5 بۆ مەبەستی پەروەردەیی لە عێراق ڕادەگەیەنن

بە پاڵپشتی و سپۆنسەری کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندن، ئاسیاسێڵ و زانکۆی ئەلنەهرەین کردنەوەی یەکەم تاقیگەی نەوەی پێنجەم G5 بۆ مەبەستی پەروەردەیی لە عێراق ڕادەگەیەنن

بەغدا، عێراق –9ـی نیسانی 2026 - لە هەنگاوێکی بێ پێشینەدا، کە یەکەمینە لە عێراقدا، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕێکەوتنامەی کردنەوەی تاقیگەی نەوەی پێنجەم G5 لە کۆلێژی ئەندازیاری زانیاریی لە زانکۆی ئەلنەهرەین ڕادەگەیەنێت، بە پاڵپشتی و سپۆنسەری کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندن، بۆ بەهێزکردنی نەوەی داهاتوو لە ئەندازیاران و داهێنەرانی عێراقی.
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشەنگ لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکان و پەیوەندی دیجیتاڵیی لە عێراق، بە پاڵپشتی و سپۆنسەری کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندن و بە هاوکاری لەگەڵ کۆلێژی ئەندازیاری زانیاریی زانکۆی ئەلنەهرەین کە یەکێکە لە زانکۆ بەناوبانگەکانی عێراق، ڕێککەوتنی کردنەوەی یەکەم تاقیگەی نەوەی پێنجەم 5G ڕاگەیاند کە تایبەتە بە بوارەکانی پەروەردەیی و توێژینەوە لە عێراق، بەمەش بووە یەکەمین بەکارهێنانی پراکتیکی و ڕاستەقینەی تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم G5 لە عێراقدا. ئەم ڕێکەوتنامەی هاوبەشییە لە میانی مەراسیمێکی فەرمیدا لە بارەگای ئاسیاسێڵ لە بەغدا واژۆکرا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندن، دکتۆر ئەندازیار بەلاسم سالم، و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، بەڕێزان هیشام ئەلڕوکابی و دانا ئەسعەد، هەروەها نوێنەرانی ئاسیاسێڵ و زانکۆی ئەلنەهرەین و کەسایەتییە بەناوبانگەکانی سێکتەرەکانی ئەکادیمی و فەرمیی لە عێراقدا.
ئەم تاقیگەیە دەبێتە ناوەندێکی گرنگ لە گەشتی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی عێراقدا، کە ژینگەیەکی پێشکەوتووی پەروەردەیی و توێژینەوەیی دابین دەکات بۆ فێرخوازانی ئەندازیاری و تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان، کە دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێنێت ڕاستەوخۆ دەستیان بگات بە تۆڕەکانی نەوەی پێنجەم G5 و پرۆگرامە کردارییەکانی ئینتەرنێت و ژیریی دەستکرد و هەروەها پەیوەندییەکانی سەرووی خێرایی و کۆمپیوتەریی پێشکەوتوو. جێی ئاماژەیە کە ئەم تاقیگەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان مەنهەجە ئەکادیمییەکان و داواکارییە خێرا پەرەسەندووەکانی بازاڕی کار لە کەرتی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیادا.
ڕاگەیاندنی ئەم تاقیگەیە لە چوارچێوەی دیدگای ستراتیژی ئاسیاسێڵدا دێت بۆ سەرکردایەتیکردنی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراقدا و هەروەها ئامادەکاری پێشوەختە بۆ تەکنەلۆژیاکانی نەوەی پێنجەم G5 لە ڕێی وەبەرهێنانی بەردەوام لە ژێرخانی دیجیتاڵیی و بنیاتنانی توانا نیشتمانییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئیکۆسیستەمی داهێنان. کردنەوەی تاقیگەی نەوەی پێنجەم G5 لە زانکۆی ئەلنەهرەین، نیشاندەری پابەندیی ڕاستەقینەی ئاسیاسێڵە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتەکانی پەروەردە و داهێنان و هەروەها پەرەدان بە هاوبەشیی نێوان کەرتی تایبەت و سێکتەری ئەکادیمی بۆ بنیاتنانی ئیکۆسیستەمێکی دیجیتاڵیی عێراقی گشتگیر.
بەم بۆنەیەوە عامر سوناع بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند:
"شانازی دەکەین کە ئاسیاسێڵ یەکەم کۆمپانیایە کە تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم G5 دەهێنێتە بواری بەکارهێنانەوە بە شێوەیەکی کردەیی لە عێراقدا، هەروەها خاڵی دەستپێکردنیشی لە زانکۆیەکی بەناوبانگی عێراقی وەک زانکۆی ئەلنەهرەینە. ئەم تاقیگەیە تەنها دامەزراوەیەکی تەکنەلۆژی نییە، بەڵکو وەبەرهێنانە لە مێشکی گەنجەکانمان و داهاتووی نیشتیمانی دیجیتاڵیمان. لە ئاسیاسێڵ، ئێمە باوەڕمان وایە کە بەتواناکردنی نەوەی داهاتوو بە ئامرازە تەکنەلۆژییە مۆدێرنەکان باشترین ڕێگایە بۆ بنیاتنانی عێراقێکی دیجیتاڵیی کە توانای کێبڕكێی هەبێت لە جیهانیدا.
ئەندازیار بەلاسم سالم، سەرۆکی دەستەی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندن دوا و وتی: "کۆمسیۆن هەمیشە بەوپەڕی توانایەوە پاڵپشتی کەرتی پەروەردەییە لە عێراق، ئەمە لە ڕێی چەند پڕۆژەیەکەوە لە چوارچێوەی دیدگای داهاتووییدا بۆ پەرەپێدانی کەرتی پەیوەندییەکان لە عێراقدا. پڕۆژەی ئەم تاقیگەیە یەکێکە لەو دیدگایانە کە گەرەنتی دابینکردنی ژێرخان دەکات بۆ فێرخوازان بۆ ناسین و کارکردن لەگەڵ نوێترین تەکنەلۆژیاکان بە شێوەیەکی کرداریی، بەمەش گەرەنتی هەبوونی دەرچووی تایبەتمەند لە پسپۆڕیی تەکنۆلۆژیاکانی نەوەی پێنجەم G5 دەکات."
لای خۆیەوە پرۆفیسۆر دکتۆر حیکمەت نەجم عەبدوڵڵا ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری زانیاری ڕایگەیاند: "کردنەوەی تاقیگەی نەوەی پێنجەم G5 لە زانکۆی ئەلنەهرەین بڕینی هەنگاوێکی گەورە و ناوازەیە لە گەشتی پەروەردە و فێرکردنی ئەندازیاری و تەکنیکی لە عێراقدا. خستنەڕووی ئەم تەکنەلۆژیا پێشکەوتووە بۆ فێرخوازان و توێژەرانمان بەشدار دەبێت لە پەرەپێدانی بەهرەمەندە عێراقییەکان کە توانای پێشەنگایەتیکردنی پڕۆژەکانی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی هەبێت لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی. ئێمە هاوبەشیمان لەگەڵ ئاسیاسێڵ بەرز دەنرخێنین و چاومان لە فراوانکردنی ئاسۆکانی ئەم هاوبەشییەیە بۆ خزمەتکردنی زیاتری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە عێراق.
ئەم خستنەبەردەستە بەشێکە لە زنجیرەیەک دەستپێشخەریی ستراتیژیی کە لەلایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە جێبەجێ دەکرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئیکۆسیستەمی داهێنان و وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق، کە ئامادەیی بۆ خستنەگەڕی تۆڕی نەوەی پێنجەم G5 بە شێوەی بازرگانی دەکات هەر کە ڕەزامەندییە فەرمییەکان بەدەست هات، هەروەها فراوانکردنی هاوبەشییەکانی لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمی و تەکنەلۆژییە جیهانییەکان. ئاسیاسێڵ پابەندە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پێشکەوتوو کە هاوشانی بەرزترین ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بێت و هاووڵاتیانی عێراق بە بەردەوامی لە پەیوەندییدا بهێڵێتەوە.

دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژماره‌ى به‌شدرابووانی نزیکەی 20 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر 06.99٪ ـى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ بەربڵاوترین تۆڕى مۆبايل بە فراوانترین ڕووماڵەوە لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کواڵیتی لە عێراق دابیندەکات.
پەیوەندییەکانی ئاسیاسێڵ، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected] 
بۆ زانیای زیاتر: www.asiacell.com

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسیاسێڵ و زانکۆی ئەلنەهرەین کردنەوەی یەکەم تاقیگەی G5 بۆ مەبەستی پەروەردەیی لە عێراق ڕادەگەیەنن

  • 20/01/2026

    ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی نیوزسۆشیاڵ؛ یەکەمین سیستەمی نیشتیمانی بۆ ژیریی دەستکرد ڕادەگەیەنن

  • 29/11/2025

    كاریگەرییە مەترسیدارەكانی زیرەكیی دەستكرد لەسەر نەخۆشانی دەروونی

  • 23/11/2025

    بەهۆى شاردنەوەى چەند ڕاستییەک لەسەر زیانەکانى سۆشیاڵمیدیا سکاڵا لەدژى کۆمپانیاى مێتا تۆماردەکرێت

  • 19/11/2025

    درۆنی سەربازیی چۆن دەتوانێت لەئاسماندا شاراوە بێت؟

  • 08/11/2025

    بە تۆمەتی هاندان بۆ خۆكوشتن، سكاڵا دژی كۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای تۆماركراوە

  • 14/09/2025

    له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوه‌وه‌ هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌كرێن به‌ كێبڵی فایبه‌ر ئۆپتیك

  • 08/09/2025

    ئاسیاسێڵ بۆ یەکەمجار لە عێراق خزمەتگوزاری پەیوەندیی دەنگی دەخاتە بەردەست

سەرەتا