2 کاتژمێر پێش ئێستا
139 جار خوێنراوەتەوە
سوپای ئەمریكا ئامیری دۆزینەوەی درۆن و سیگناڵەكان بۆ سەربازانی دابین دەكات
پەیام
سوپای ئەمریكا بە بڕی ملیۆنان دۆلار ئامیری دۆزینەوەی درۆن و سیگناڵەكان بۆ سەربازانی دابین دەكات.
سوپای ئەمریكا بە بڕی 99 ملیۆن دۆلار گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای "هایڤساید ئیندەستریز" واژۆ كرد بۆ كڕینی ئامێری "مۆس" تا ساڵی 2031، كە ئامێرێكی بچووكی دەستییە و بۆ دۆزینەوەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و سیگناڵە بێتەلەكان لە مەیدانی جەنگدا بەكاردێت.
ئەم ئامێرە كێشی كەمترە لە نیو كیلۆگرام و قەبارەی وەك مۆبایلێكی زیرەك وایە، دەتوانێت ئاراستەی سیگناڵەكان دیاری بكات و سیستەمی GPSی تێدایە.
نرخەكەی هەر دایەك لە ئامێری "مۆس" نزیكەی پێنج هەزار دۆلارە، بەسەر ژمارەیەكی زۆر لە سەربازەكاندا دابەشی دەكات بەبێ ئەوەی پێویستیان بە مەشقی تایبەت هەبێت.
ئامێرەكە بەرگەی باران و تەم و پلەی گەرمیی جیاواز دەگرێت و لە كاتی هەستكردن بە هەڕەشەدا بە لەرزین سەربازەكە ئاگادار دەكاتەوە، كە ئەمەش توانای بەرگری هێزە پیادەكان لە بەرامبەر درۆنەكان زیاد دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە