8 کاتژمێر پێش ئێستا
87 جار خوێنراوەتەوە
ئاسیاسێڵ پێنج خەڵاتی جیهانى بەدەستدەهێنێت
دانپێدانانێکی جیهانی بۆ LAILA و CEI و ئیکۆسیستەمی تۆڕی
ژیریی دەستکردی "فول ستاک full-stack"ـی ئاسیاسێڵ کە بەرەوپێشچوونێکی گەورە دەهێنێتە ئاراوە لە
کەرتی تەکنەلۆژیای عێراق.
پەیام
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشەنگی دابینکردنی پەیوەندییەکان و
خزمەتگوزاریی دیجیتاڵی لە عێراق، پێنج خەڵاتی نێودەوڵەتی لە خەڵاتەکانی ®Stevie بۆ ساڵی 2026 بۆ نایابی تەکنەلۆژیی بەدەستهێنا، لەنێویاندا دوو خەڵاتی زێڕین، دوو خەڵاتی زیوی و یەک
خەڵاتی برۆنزیی ®Stevie لە سەرانسەری بەشەکانی ژیریی دەستکرددا.
بەدەستهێنانی ئەم پێنج خەڵاتە دووپاتکردنەوەی بەرەوپێشچوونەکانی
ئاسیاسێڵە لە خزمەتگوزاریی بەشداربووانی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد و ژیریی
ئەزموونی کڕیار و باشترکردنی تۆڕ و پەرەپێدانی ئیکۆسیستەمێکی یەکگرتووی ژیریی
دەستکرد بۆ پەیوەندییەکان. بەدیهێنانی ئەم ئەنجامە، داهێنانەکانی ئاسیاسێڵ کە لە
عێراق پەرەی پێدراوە دەباتە ئاستی چارەسەرە تەکنەلۆژییە پێشەنگەکانی دامەزراوە
جیهانییەکان هەنگاو دەنێن.
خەڵاتی زێڕینی ®Stevie لە بەشی "پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای ساڵ - ژیری دەستکرد - پیشەسازییەکانی
خزمەتگوزاریی بەشداربووان" بۆ رێزلێنان بوو لە LAILA یاریدەدەری ژیریی دەستکردی ئاسیاسێڵ بۆ
خستنەڕووی یەکەمین مۆدێلی پێشەنگی خزمەتگوزاریی ژیریی دەستکردی تایبەت بە بەشداربووان. LAILA لە تشرینی دووەمی
ساڵی 2024ـەوە وەک یەکەم یاریدەدەری ژیریی دەستکردیی تایبەت بە بەشداربووان لە
عێراق دەستی بەکارەکانی کردووە و ملیۆنان پەیوەندی و داواکاری بە زمانەکانی عەرەبی
و کوردی و ئینگلیزی جێبەجێکردووە، ڕێژەی 76%ـی پرسیارەکانی لە سەرەتاوە تاوەکو
کۆتایی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی وەڵامداوەتەوە، لە هەمان کاتدا ڕەزامەندی بەشداربووان
بۆ خزمەتگوزارییەکە لە ئاستێکی بەرزدا بوو. داوەرانی کێبڕکێکە کاندیدکردنەکەیان بە
"ناوازە" ناوبرد و ئاماژەیان دا، کە "ئەم ئەداکردنی جیهانییە کە لە
بارودۆخێکی زۆر سەختدا بەدەستهاتووە" هەروەها LAILA ـیان بە "نموونەیەکی باڵا وەسف کرد کە
چۆن ژیریی دەستکرد دەتوانێت بە شێوەیەکی مانادار، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکان
دووبارە پێناسە بکاتەوە".
ئاسیاسێڵ خەڵاتێکی دیکەی زێڕینی ®Stevieـی لە بەشی "داهێنانی تەکنیکی ساڵ
- ژیریی دەستکرد - پیشەسازییەکانی خزمەتگوزاریی بەشداربووان" وەرگرت، بۆ +CEI، کە سیستەمێکی
پاڵپشتیکراوە بە ژیریی دەستکرد و ڕۆژانە ئەزموونی ڕاستەقینەی هەر یەکێک لە
بەشداربووانی دەپێوێت کە لە 20 ملیۆن زیاترن. بە ڕێنمایی +CEI، باشترکردنی تۆڕەکە
نمرەی کواڵیتیی گشتی ئاسیاسێڵی بەرزکردەوە و ڕۆژانە سکاڵای بەشداربووانی کەمکردۆتەوە.
لیژنەی دادوەری ئەمەیان بە "یەکێک لە بەهێزترین پاڵێوراوان لە پۆلی ژیریی
دەستکرد پەسەند کرد"، کە قوڵایی تەکنیکی و کاریگەریی کارکردنی پێوانەکراو و
جێبەجێکردنی بەرفراوانی لەسەر ئاستی کۆمپانیا پێکەوەگرێداوە" هەروەها ستایشیی
خۆیان دەربڕی بۆ "بەکارهێنانی زیرەکانەی ژیریی دەستکرد بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی
نێوان پێوەرەکانی تۆڕ و ئەزموونی بەشداربووان".
هاوکات LAILA دوو خەڵاتی زیوی ®Stevieـی بەدەستهێنا، یەکەمیان وەک یەکەم یاریدەدەری ژیریی دەستکردی
تایبەت بە بەشداربووان لە عێراق کە بە سێ زمان لە ڕێی یەک ڕووکاری گفتوگۆوە خزمەت
بە کڕیاران دەکات، دووەمیان بۆ تەکنیکی ئەندازیاری پێشکەوتوو کە دەیبەستێتەوە بە
سیستەمی ڕاستەوخۆی ئاسیاسێڵەوە. لیژنە دادوەرییەکە ئەمەیان بە "دەستکەوتێکی
جیهانی" ناو بردووە کە "زۆر زیاتر لە توانای جێبەجێکردنی chatbotـی ئاسایی تێدەپەڕێت"،
یەکێک لە داوەران دەربارەی ئەم ئەنجامانە بۆچوونی خۆی بەم شێوەیەو نوسیووە: "پێویستە
تۆڕەکانی تر زۆر لە نزیکەوە لێکۆڵینەوەی لێبکەن و لێوەی فێرببن".
بە بەدەستهێنانی خەڵاتی برۆنزی ®Stevieـی لە بەشی "کۆمپانیای ساڵ -
ژیریی دەستکرد" بۆ دروستکردنی یەکەمین ئیکۆسیستەمی پەیوەندییەکانی ژیریی
دەستکردی فول ستاک لە عێراق، خەڵاتەکانی ئاسیاسێڵ تەواوبوو. کە خزمەتگوزاریی بەشداربووان و بەگەڕخستنەکانی
تۆڕ و شیکاریی پێشبینیکراو دەگرێتەوە. داوەران وتیان: کە ئیکۆسیستەمەکە "پێوەرێکی
نێودەوڵەتی ناوازە دادەنێت بۆ داهێنان لە بواری پەیوەندییەکاندا".
عامر سوناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە
لێدوانێکیدا لەسەر ئەم سەرکەوتنانە ڕایگەیاند:
"ئەم پێنج خەڵاتە، کە دوو خەڵاتیان سەرەکییان ئاڵتوونی ®Stevieین، تەنها ڕێزلێنانێک نین
بۆ ئاسیاسێڵ، بەڵکو بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە بەهرەمەندە عێراقییەکان دەتوانن
چارەسەرییەکانی ژیریی دەستکرد دروست بکەن کە نەک تەنها لەگەڵ پێوەرە جیهانییەکاندا
بگونجێت، بەڵکو پێشییان بدەنەوە لە ژینگەیەکی کارکردندا کە داواکارییەکان زیاتر
دەبێت. ئێمە نیشانمان داوە کە داهێنان تەنها هاوردە ناکرێت بۆ عێراق، بەڵکو لێرە
لە دایک دەبن."
ماگی میلەر، سەرۆکی خەڵاتەکانی ®Stevie ڕایگەیاند: "ئێمە پیرۆزبایی لە هەموو
براوەکان دەکەین لە سێیەمین مەراسیمی خەڵاتی ساڵانەی ®Stevie بۆ نایابی تەکنەلۆژی، بۆ دەستکەوتە
نایابەکانیان، هەروەها داهێنانەکانیان یارمەتیدەرن لە داڕشتنەوەی داهاتووی
تەکنەلۆژی لە تەواوی پیشەسازییەکەدا و ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی
ئاهەنگگێڕان بۆ سەرکەوتنەکانیان دەکەین لە 28ـی تشرینی یەکەمدا."
زیاتر لە 180 کەسی پرۆفێشناڵ لە سەرانسەری جیهاندا بەشدارییان
لە پرۆسەی داوەرییەکەدا کرد بۆ دەستنیشانکردنی براوەکانی ئەمساڵ، دەرئەنجام ڕێز لە
براوەکان دەگیرێت لە مەراسیمێکی خەڵاتکردندا لە بەرواری 28ـی تشرینی یەکەمی 2026
لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، کە پێکەوە ئاهەنگ دەگێڕن بۆ بەدەستهێنانی
خەڵاتەکانیان"
بەدەستهێنانی ئەم پێنج خەڵاتە، ئاسیاسێڵی بردە ڕیزی پێشەنگانی
تەکنەلۆژیی جیهان "ئەمەش لە نێو کێبڕکێیەکی توندی جیهانی، بە بەشداربوونی کۆمپانیاکانی
زیاتر لە 30 وڵات، لەنێویاندا کۆمپانیا پێشەنگەکانی تەکنەلۆژیی جیهانی"
هەروەها دووپاتکردنەوەی توانای عێراقە بۆ بەرهەمهێنانی چارەسەری تەکنەلۆژیی
پێشکەوتوو کە کێبڕکێی نێودەوڵەتی دەکات.
ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە پێشخستنی ستراتیژی ئامانجدار و گەورە،
لەوانەش ئامادەیی تەواو بۆ خستنەڕووی خزمەتگوزارییەکانی G5 پاش بەدەستهێنانی ڕەزامەندی فەرمی لەلایەن
حکومەتی عێراقەوە و فراوانکردنی وەبەرهێنان لە پلاتفۆرمەکانی ژیریی دەستکرد و
ژێرخانی دیجیتاڵی کە دەبێتە هۆی بنیاتنانی داهاتوویەکی دیجیتاڵی گەشاوەتر بۆ عێراق
و ناوچەکە.
زانیاریی زیاتر: www.asiacell.com
دەربارەی خەڵاتەکانی Stevie®
خەڵاتی Stevie® کە بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک خەڵاتی
سەرەکی بازرگانی جیهان ناسراوە، نازناوی Stevies یان لێنراوە، کە لە وشەی یۆنانی stephanos وەرگیراوە، بە
واتای "تاجدار". خەڵاتی ستیڤی لە ڕێگەی نۆ بەرنامەوە دەبەخشرێت. خەڵاتی
ستیڤی ساڵانە زیاتر لە 12 هەزار کاندید لەلایەن ڕێکخراوەکانی زیاتر لە 70 وڵاتەوە
وەردەگرێت. ستیڤیەکان بە ڕێزگرتن لە ڕێکخراوەکان بە هەموو جۆر و قەبارەکان و ئەو
کەسانەی لە پشتیانەوەن، ئەدای نایاب دەناسێنن لە شوێنی کاردا لە سەرانسەری
جیهاندا. زیاتر بزانە دەربارەی خەڵاتی ستیڤی لە www.StevieAwards.com
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە