08/08/2026 3125 جار خوێنراوەتەوە

دەستەی میدیا و پەیوەندییەكانی عێراق: ستارلینك نابێتە جێگرەوەی ئینتەرنێتی ئاسایی

پەیام 

دەستەی میدیا و پەیوەندییەكانی عێراق ڕایگەیاند ستارلینك نابێتە جێگرەوەی ئینتەرنێتی ئاسایی و تەنها تەواوكەری تەكنەلۆژیاكانی ئێستایە.

مەحموود ڕوبەیعی، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی دەستەی میدیا و پەیوەندییەكانی عێراق ڕایگەیاند، خزمەتگوزاری ستارلینك جۆرێكی پێشكەوتووی ئینتەرنێتی ئاسمانییە و نابێتە جێگرەوەی كێبڵی تیشكیی فایبەر، یان وایفای و زیاتر بۆ دامەزراوە گەورەكان، وەك كێڵگە نەوتییەكان لە ناوچە دوورەدەستەكان بەكاردێت كە خزمەتگوزاری ئاسایییان ناگاتێ. 

جەختیشی كردەوە كە نرخ و خزمەتگوزارییەكانی ئێستای ئینتەرنێت وەك خۆیان بۆ هاووڵاتییان دەمێننەوە، بە وتەی ئەو، هاتنی ستارلینك فشار لەسەر تۆڕە تەقلیدییەكان كەم دەكاتەوە، ئەمەش لەوانەیە لە داهاتوودا ببێتە هۆی دابەزینی نرخەكان لە بەرژەوەندی بەكارهێنەراندا. 

ڕوونیشی كردەوە كە و عێراق ناتوانێت لەم تەكنەلۆژیا جیهانییە داببڕێت كە لە 160 وڵاتدا كار دەكات و گەیشتن بەم تەكنەلۆژیایە بۆ هاوشانبوونی عێراق لەگەڵ وڵاتانی پێشكەوتوو بە "زۆر پێویست" لە قەڵەم دا.

ئەوە لەكاتێكدایە كە دوێنێ هەمان دەستە هۆشداری دایە هاووڵاتییان و دامەزراوە حكومییەكان كە تا ئێستا هیچ بریكارێكی فەرمی یان فرۆشیارێكی ڕێپێدراوی كۆمپانیای "ستارلینك" لە عێراق بوونی نییە و جەختی كردەوە كە هەر بانگەشەیەك بۆ نوێنەرایەتیكردنی ئەو كۆمپانیایە بە نایاسایی و چەواشەكاری دادەنرێت و ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەكەنەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    كۆمپانیاكانی تەكنەلۆژیا لەبارەی لەدەستدەرچوونی ژیریی دەستكرد هۆشداری دەدەن

  • پێش 1 هەفتە

    پاریس.. کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێنج خەڵاتی ستیڤیی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بەدەستهێنا

  • پێش 3 هەفتە

    چرا حسێن خەڵاتی خانمی پێشەنگی کەرتی تەکنەلۆژیای لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بردەوە

  • پێش 3 هەفتە

    ئاسیاسێڵ و سامسۆنگ ڕێككەوتنێكی هاوبەشی ستراتیژییان واژۆ كرد

  • 28/08/2026

    سوپای ئەمریكا ئامیری دۆزینەوەی درۆن و سیگناڵەكان بۆ سەربازانی دابین دەكات

  • 08/08/2026

    دەستەی میدیا و پەیوەندییەكانی عێراق: ستارلینك نابێتە جێگرەوەی ئینتەرنێتی ئاسایی

  • 28/07/2026

    ئاسیاسێڵ پێنج خەڵاتی جیهانى بەدەستدەهێنێت

  • 11/05/2026

    ئاسیاسێڵ و پلاتفۆڕمی 1001پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق خێراتر دەكەن

سەرەتا