10/04/2026 345 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆى پشتیوانینەکردنى ئەمریکا، ترەمپ تاووتوێی كەمكردنەوەی هێزەكانیان لە ئەورووپا دەكات

پەیام

وەك سزایەك بۆ ئەو وڵاتانەی ناتۆ كە پشتیوانیی ئەمریكا و ئیسرائیلیان نەكردوە لە دژی ئێران، دۆناڵد ترەمپ تاوتوێی كەمكردنەوەی هێزەكانی لە ئەورووپا و داخستنی بنكەیەكی سەربازی دەكات.

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە زاری بەرپرسانی كۆشكی سپییەوە بڵاوی كردەوە، ئیدارەی واشنتن بە نیازە پێداچوونەوەی ڕیشەیی بە پابەندییە سەربازییەكانی لە كیشوەری ئەورووپا بكات.

ئەم هەنگاوە تەنیا بۆ كەمكردنەوەی خەرجییە بەرگرییەكان نییە، بەڵكو ڕەهەندێكی سیاسیی هەیە و پەیوەستە بە ناڕەزایەتییەكانی ترەمپ بەرانبەر هەڵوێستی هەندێك لە هاوپەیمانەكانی لە نێو ناتۆ، كە وەك پێویست هاوكاریی پلانەكانی ئەمریكایان لە شەڕی دژ بە ئێران نەكردووە. 

سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە بژاردەی داخستنی یەكێك لە بنكە سەربازییە گەورەكانی ئەمریكا لە ئیسپانیا یان ئەڵمانیا لەسەر مێزی گفتوگۆیە. 

ئەم بڕیارە ئەگەر بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، گۆڕانكارییەكی گەورە لە هاوسەنگیی هێز و ستراتیژییەتی بەرگریی نێوان ئەمریكا و وڵاتانی ئەورووپا دروست دەكات، كە ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی بۆشاییەكی ئەمنی لە ناوچەكەدا.

لە ئێستادا ئیدارەی ئەمریكا لە قۆناغی هەڵسەنگاندنی وردی لێكەوتە ئەمنییەكانی ئەم بڕیارەدایە، بۆ ئەوەی دڵنیابێتەوە لەوەی كەمكردنەوەی هێزەكان نابێتە هۆی تێكچوونی سەقامگیریی ئەورووپا یان ڕەخساندنی دەرفەت بۆ هێزە نەیارەكان تا ئەو بۆشاییە پڕ بكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ڕێگری له‌ ئێرانێكی خاوه‌ن ئه‌تۆم كاری له‌ پێشینه‌ی ئه‌مریكایه‌

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای بدات بێته‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌؛ چین ناوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌گۆڕێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا مووشەکێکی بالیستیکی کیشوەربڕی تاقی کردەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا كه‌شتی جه‌نگی و فڕۆكه‌ ڕه‌وانه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌كات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێمە لەگەڵ ئێران دەگەیەنە ڕێککەوتن و یان لەناویان دەبەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پۆڵەندا دانوستانی چڕ بۆ زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی ئەنجام دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئه‌مریكا له‌ جه‌نگی ئێراندا ئامانجی ستراتیژی نه‌بووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ترەمپ بە جیدی بژاردەی جەنگی دژی ئێران تاوتوێ دەکات

سەرەتا