10/04/2026 252 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: گەرووى هورمز لەژێر كۆنترۆڵدایە و قۆناغێكی نوێ دەستی پێ كردووە

پەیام

سوپای پاسدارانی ئێران لە پەیامێكی هۆشداریدا بۆ جیهان و ئەمریكا، ئاشكرای دەكات كە لە كاتی جێبەجێكردنی ئاگربەستی كاتیدا، بەتەواوی دەستیان بەسەر ئیدارەی گەرووی هورمزدا گرتووە و قۆناغێكی نوێیان لە كەنداو دەست پێ كردووە. 

هێزی دەریایی سوپای پاسداران ئەمڕۆ هەینی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە پلاتفۆرمی (ئێكس) بڵاوی كردەوە، لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەی بێدەنگیی جەنگدا، دۆست و دوژمن تێگەیشتن كە بەڕێوەبردنی گەرووەكە چووەتە ئاستێكی دیكەوە. 

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، تاران دەیەوێت بە واشنتۆن بسەلمێنێت كە ئاسایشی دەریاوانی تەنیا لەڕێگەی ڕەزامەندیی ئەوانەوە دەكرێت و بەهیچ شێوەیەك دەستبەرداری ئەو مافەی نابێت لە هەر دانوستانێكی ئاشتیدا. 

سوپای پاسداران دوێنێ پێنجشەممەیش چەند ڕێڕەوێكی جێگرەوەی لە نزیك دوورگەی (خارگ) ی ئێرانی دیاری كردبوو بۆ تێپەڕبوونی كەشتییەكان، بەڵام مەرجی ئەوەی دانا كە دەبێت سەرەتا لەگەڵ هێزی دەریاییی ئێراندا هەماهەنگی بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرای دەكات هێشتا 51 وڵات چەك بە ئیسرائیل دەدەن

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دوو تێكشكێنەری ئەمریكیمان ناچار كرد دەریای عومان جێبهێڵن

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕزگاركردنی لوبنان لە برسێتى داوای 640 ملیۆن دۆلار دەكات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئیسرائیل هێزی تایبەتی لە ئازەربایجان دژی ئێران جێگیر كردووە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: حـزبوڵڵا هاوپەیمانمانە و مووشەكەكانمان دژی ئـ.یسرائیل ئامادەن

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشەکانى بۆ سەر لوبنان چڕکردووەتەوە و كوژرانی فەرماندەیەكیشى ڕاگەیاند

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان ئاساییبوونوەی كارەكانی بەندەری فەحلی ڕاگەیاند

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی ئێران پێویستمان بە ڕێككەوتن نییە

سەرەتا