10/04/2026 213 جار خوێنراوەتەوە

پاكستان ڤیزا لەسەر سەرجەم شاندەكان و ڕۆژنامەنووسانی بیانی هەڵدەگرێت

پەیام

پاكستان بڕیاری دا ڤیزای پێشوەختە لەسەر تەواوی شاندەكان و ڕۆژنامەنووسان هەڵبگرێت كە بۆ بەشداریكردن لە دانوستانەكانی ئاشتی ڕوو لە ئیسلام ئاباد دەكەن. 

محەممەد ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاكستان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، وڵاتەكەی پێشوازییەكی گەرم لە تەواوی شاندەكانی بەشداربووی كۆبوونەوەكانی ئیسلام ئاباد دەكات و بڕیارەكەیان ڕۆژنامەنووسانی بیانیش دەگرێتەوە. 

وەزیرەكەی پاكستان ئاماژەی بەوە دا، دامەزراوەكانی سەر بە وەزارەتەكەی و دەزگا حكومییەكان و سەرجەم هێڵە ئاسمانییەكان ئاگادار كراونەتەوە ڕێگە بەو گەشتیارانە بدەن بەبێ ڤیزا سەر فڕۆكەكان بكەون و لەناو فڕۆكەخانەكاندا كارە پێویستەكانیان بۆ بكەن.

وەزارەتی دەرەوەی پاكستان ڕاشیگەیاندووە: ئەم ئاسانكارییە لە چوارچێوەی پەرۆشیی پاكستاندایە بۆ مسۆگەركردنی بەشدارییەكی بەرفراوانی نێودەوڵەتی و میدیایی لەو دانوستانە گرنگانەی كە بڕیارە چارەنووسی ناوچەكە دیاری بكەن. 

ئەم هەنگاوە لە كاتێكدایە كە حكومەتی پاكستان هەوڵ دەدات وەك نێوەندگیرێكی سەرەكی و یاریزانێكی چالاك لە پرسی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمیدا دەربكەوێت و، لەو چوارچێوەیەشدا میوانداریی دانوستانی ئاشتییانەی نێوان ئەمریكا و ئێران دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل و لوبنان لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ سه‌ردانی توركیا ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت له‌ لوتكه‌ی ناتۆ

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئه‌مریكی: تڕه‌مپ له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆم داوای سازشی نوسراوی له‌ ئێران كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کوەیت و بەحرێن بۆردومان کران و گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران دەڵێت کەشتیگەلى پێنجەمی بۆردومان کردووە و ئەمریکاش دەڵێت ڕاست نیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەشت وڵاتی ئیسلامی ڕاگەیەنراوێکیان لەسەر مزگەوتى ئەقسا بڵاو کردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا: دوورگەی قیشمی ئێران ـمان بۆردومان کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌نیاهوو: هێرشه‌كان بۆسه‌ر لوبنان به‌رده‌وام ده‌بن

سەرەتا