10/04/2026 445 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا بە توندی هۆشداری دایە بەغداد و باڵیۆزی عێراقیشی بانگهێشت كرد

پەیام

پاش ئەوەی دیپلۆماتكارەكانیان لە بۆسەیەكی چەكداریدا لە بەغدا كرانە ئامانج، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە توندی هۆشداری دەداتە بەغدا و باڵیۆزی عێراقی بانگهێشت كرد.

تۆمی پیگۆت، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، جێگری وەزیری دەرەوە بانگهێشتی نزار خەیروڵڵا، باڵیۆزی عێراقی لە واشنتۆن كردووە بۆ ئەوەی سەركۆنەی توندی واشنتۆنی پێ بگەیەنێت بەرانبەر ئەو هێرشانەی كە میلیشیا نزیكەكان لە ئێران ئەنجامی دەدەن. 

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، جێگری وەزیر ئەو هێرشەی سەر دیپلۆماتكاران كە چوارشەممەی ڕابردوو ڕوویدا، بە شكستی حكومەتی عێراق ناو برد لە پاراستنی میوانەكانی، بەتایبەت كە سەدان هێرشی دیكە كراونەتە سەر هاووڵاتییان و بەرژەوەندییە بازرگانییەكانیان لە عێراق و هەرێمی كوردستان. 

واشنتۆن ڕەخنەی توندی لە هەندێك لایەنی ناو حكومەتی عێراق گرت، كە پاڵپشتیی سیاسی و دارایی ئەو گرووپانە دەكەن، ڕاشیگەیاند: ئەمریكا هیچ لێبووردەییەكی نابێت و چاوەڕێ دەكات بەغدا دەستبەجێ ئەو میلیشیایانە هەڵبوەشێنێتەوە. 

ئەم بانگهێشتكردنە لە كاتێكدایە كە تەنیا هەفتەی ڕابردوو، ئەمریكا پاداشتێكی (3) ملیۆن دۆلاریی ڕاگەیاند بۆ هەر كەسێك زانیاری لەسەر ئەو گرووپانە بدات كە هێرش دەكەنە سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەكانی لە عێراق. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ میوانداری لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وا بكات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا: ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات ڕووسیا دڵنیا بكاته‌وه‌ی له‌وه‌ی ناتۆ هێرشی ناكاته‌ سه‌ر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی کۆریای باکوور ئامادە نەبووە لەگەڵ تڕمپ کۆبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: نابێت ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پەنابەرە موسوڵمانەكانی ڕۆهینگیا لە بەنگلادیش داوای گەڕانەوە بۆ نیشتمان دەكەن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گەنجێك بە تۆمەتی ئاگركەوتنەوە كارەساتبارەكەی لۆس ئەنجلۆس دادگایی دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ شی جین و پوتین لەسەر ڕێگریی ململانێی ئەتۆمیی ڕێك كەوتووین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پێچەوانەی ترەمپ، ڤانس خۆی دەپارێزێت لەوەی جەنگی ئێران بەپێویست بزانێت

سەرەتا