05/04/2026 472 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: ململانێ لەگەڵ ئێران پێویستە لە چەند ڕۆژێكدا، نەك چەند هەفتەیەك كۆتایی بێت

پەیام 

سەرۆكی ئەمریكا لە میانی زنجیرەیەك نووسین و لێدوانیدا پەیامێكی تووند و پڕ لە وشەی نەشیاوی ئاڕاستەی ئێران كرد و كوردیشی تۆمەتبار كرد بەوەی ئەو چەكانەی وڵاتەكەی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێرانی ناردووە لای خۆیان گلیان داوەتەوە.

ترەمپ لە هەژماری خۆی لە سۆشیاڵ میدیا نووسیویەتی: ڕۆژی سێشەممە دەبێتە ڕۆژی وێستگەكانی كارەبا و پردەكان، هەموویان لە یەك ڕۆژدا لە ئێران دەكرێنە ئامانج. ئاماژەی بەوەش كردووە كە ئەوەی لەو ڕۆژەدا دەیكەن هاوشێوەی نابێت و زۆر لەوە گەورەتر دەبێت كە تاران چاوەڕوانی دەكات.

هەروەها دەڵێت: گەرووە (نەفرەتییەكە) بكەنەوە ئەی (بێئەقڵە نەفرەتییەكان)، ئەگەرنا لە ناو دۆزەخدا دەژین و تەنیا چاوەڕوان بن.

لە لێدوانێكی دیكەیشدا بۆ تۆڕی فۆكس نیوز سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت: بڕوام وایە كە تا سبەینێ دەگەینە ڕێككەوتن و لێخۆشبوونیشمان بۆ ئەوانە دەركردووە كە نوێنەرایەتی ئێران دەكەن بۆ دانوستان، ئەگەر نا هەموو شتێك بۆردومان دەكەین، دەست بەسەر نەوتەكەیاندا دەگرن.

تڕەمپ دەشڵێت: سەرەتای ئەمساڵ چەكمان لە ڕێی كوردەوە بۆ خۆپیشاندەران نارد، بەڵام كورد چەكەكانیان لای خۆیان هەڵگرتووە.

 لە نوێترین لێدوانیشیدا بۆ ماڵپەڕی ئەكسیۆس، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: ململانێ لەگەڵ ئێران پێویستە لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا، نەك چەند هەفتەیەك كۆتایی بێت.

وتیشی: كۆشنەر و ویتكۆڤ دانوستانی چڕ لەگەڵ ئێرانییەكان ئەنجام دەدەن، لە چەند ڕۆژی كەمی ڕابردووشدا لەگەڵ ئێران لە ئەنجامدانی دانوستانی ڕاستەوخۆ نزیك بووین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەمەن... نزیکەی ١٦٠ هەزار کەس ئاوارەبوون

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا: ئامادەین هاوکاری سەربازی سعودییە بکەین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕۆکەکەی نەتەنیاهوو خۆی له‌ ئاسمانیی نیویۆرک پاراستووه‌

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی G٧ داوایان لە ئێران کرد کۆتایی بە پڕچەککردنی حووسییەکان بهێنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشتییەک لە هورمز تووشی پێکان بوو، دوو کەس بریندار بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوناڵد تره‌مپ ئاماده‌یی بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پزیشكیان ده‌ربڕیوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ لە هەڕەشەكانی بەردەوامە و بۆ كۆبوونەوەش لەگەڵ پزیشكیان ئامادەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سێ میدیای ئەمریكی سكاڵای یاسایی لەسەر ترەمپ تۆمار دەكەن

سەرەتا