11/04/2026 273 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل گفتوگۆكردن لەسەر ئاگربەست لەگەڵ حـ.زبـ.وڵـ.ڵا ڕەتدەكاتەوە

پەیام

سێشەممە بەرپرسانی ئیسرائیل و لوبنان لە واشنتۆن كۆ دەبنەوە، قەوارەی ئیسرائیل گفتوگۆكردن لەسەر ئاگربەست لەگەڵ حیزبوڵڵا ڕەتدەكاتەوە.

ئەمریكا نێوەندگیری كردووە بۆ كۆبونەوەی لوبنان و قەوارەی ئیسرائیل بۆ تاوتوێكردنی ئاگربەست و بڕیار درا باڵیۆزی ئەو دوو وڵاتە لە واشنتۆن ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كۆ ببنەوە.

بڕیارە لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر میكانیزمی ڕاگەیاندنی ئاگربەست و دیاریكردنی وادەیەك بۆ دانوستانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بە چاودێری ئەمریكا بكرێت.

لای خۆیەوە، یەحیئیل لیتر باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتۆن لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ نەدا حەمادە باڵیۆزی لوبنان لە واشنتۆن، ڕایگەیاند: ئیسرائیل ڕەزامەندی داوە لەسەر دەستپێكردنی دانوستانی ئاشتی فەرمی لەگەڵ حكومەتی لوبنان كە پەیوەندی دیبلۆماسیان نییە، بەڵام ڕەتی دەكاتەوە گفتوگۆ لەگەڵ هەر ئاگربەستێك لەگەڵ حیزبوڵادا بكات. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: شكستی ئەڵمانیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان بەهۆی سیاسەتە نابەرپرسەكانییەوەیە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بۆ ئاسایکردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانى کەنداو ئامادەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل و لوبنان لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ سه‌ردانی توركیا ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت له‌ لوتكه‌ی ناتۆ

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئه‌مریكی: تڕه‌مپ له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆم داوای سازشی نوسراوی له‌ ئێران كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کوەیت و بەحرێن بۆردومان کران و گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران دەڵێت کەشتیگەلى پێنجەمی بۆردومان کردووە و ئەمریکاش دەڵێت ڕاست نیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەشت وڵاتی ئیسلامی ڕاگەیەنراوێکیان لەسەر مزگەوتى ئەقسا بڵاو کردەوە

سەرەتا