05/06/2026 200 جار خوێنراوەتەوە

عەباس عەراقچى: بۆ ئاسایى کردنەوەى پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانى کەنداودا ئامادەین

پەیام:

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، سەرەڕاى ئەوەى خاکى  وڵاتانى کەنداو بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکەمان بەکارهێنراوە، بەڵام بۆ ئاسایکردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانمان لەگەڵیان ئامادەین.

عەباس عێراقچی جەختی كردەوە كە تاران سەرجەم تواناكانی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەك پاراستووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی ‏بەوەش كرد كە تاران و ڕیاز سوورن لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان و هەماهەنگیی بەردەوامیان لە ڕێگەی گفتوگۆوە لەگەڵ فەیسەڵ ‏بن فەرحان هەیە.

سەبارەت بە ئیمارات، عێراقچی ڕایگەیاند، پەیوەندییەكانی ئەبوو زەبی لەگەڵ ئیسرائیل هۆكاری گرژییەكانی ناوچەكەیە.

باسی لەوەش ‏كرد كە بەڵگەیان هەیە ئیمارات خاك و ئاسمانی خۆی بۆ ئەمەریكا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەكارهێناوە.

سەرەڕای ئەوەش، ئارەزووی ‏تارانی بۆ بنیاتنانەوەی متمانە و گەڕانەوەی پەیوەندییەكان بۆ پێش جەنگ نیشان دا.

لەبارەی ناوخۆوە، عێراقچی ئاشكرای كرد، كە موجتەبا خامنەیی ئێستا سەركردایەتیی وڵات دەكات و كۆدەنگییەكی نیشتمانی لەسەرە.

لە ‏كۆتاییدا داوای لە واشنتۆن كرد ئێران وەك دەوڵەتێكی بەهێز بناسن و پەیوەندییەكانیان لەسەر بنەمای نوێ و ڕەچاوكردنی ‏گۆڕانكارییەكان ڕێكبخەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و كۆگاكانی درۆنمان له‌ ئێران بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ گه‌رووی هورمز ڕوونادات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشنیازكراوه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران ڕابگیردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌كات گه‌شت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێرشمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئوردن و به‌حرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئیسرائیلی: له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێراندا ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ ئاستێكی به‌رزدا له‌ هه‌ماهه‌نگیدان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌مان كرده‌ سه‌ر ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بیرۆكه‌ و پێشنیازمان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ئاڕاسته‌ كراوه‌

سەرەتا