58 خولەک پێش ئێستا 80 جار خوێنراوەتەوە

کوەیت و بەحرێن بۆردومان کران و گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران

پەیام
شەوى ڕابردوو سوپاى پاسدارانی ئێران بە مووشەک و درۆن هێرشى کردە سەر هەریەکە لە کوەیت و بەحرێن و فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانى ئەمریکاش رایگەیاند، لەلایەن سیستمى بەرگری ئەمریکی و وڵاتانی ناوچەکەوە بەرپەرچى هێرشەکانى ئێران دراوەتەوە. 

هاوکات دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی کوێت ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشی مووشەکی و درۆنیی ئێرانەوە بۆ سەر تێرمیناڵی گەشتیاران، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی وڵاتەکەیان ڕاگرتووە و پلانی فریاگوزاریی خێرایان کارا کردووە. 
ئەم بڕیارەی دەستەی فڕۆکەوانی دوای ئەوە هات کە هێرشەکە زیانی مادیی قورسی بە چەندین بەشی فڕۆکەخانەکە گەیاندووە و بووەتە هۆی برینداربوونی چەند کەسێک، بەو هۆیەشەوە سەرجەم گەشتەکان ڕاگیراون و گەشتەکانی دیکەش بۆ فڕۆکەخانەی جێگرەوە ئاڕاستە کراونەتەوە. 

لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای کوێت تەئکیدی کردەوە کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە بەرپەرچی هێرشە مووشەکی و درۆنییە دژبەرەکانی داوەتەوە و دەنگی ئەو تەقینەوانەی لە چەند ناوچەیەک بیستراون، بەهۆی تێکشکاندنی ئامانجەکانەوە بووە لە ئاسماندا. 

سوپا ڕایگەیاند لە نزیکەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەکان چاودێریی دۆخەکە دەکات بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات. 

لەسەر هەمان مژار، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند هێزەکانیان دووەمین هێرشی درۆنیی ئێرانییان بۆ سەر بنکەکانیان لە کوێت پووچەڵ کردووەتەوە و بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا توانیویەتی چەندین درۆن بەبێ زیان تێکبشکێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 خولەک پێش ئێستا

    میدیای ئه‌مریكی: تڕه‌مپ له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆم داوای سازشی نوسراوی له‌ ئێران كردووه‌

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    کوەیت و بەحرێن بۆردومان کران و گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران دەڵێت کەشتیگەلى پێنجەمی بۆردومان کردووە و ئەمریکاش دەڵێت ڕاست نیە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەشت وڵاتی ئیسلامی ڕاگەیەنراوێکیان لەسەر مزگەوتى ئەقسا بڵاو کردەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا: دوورگەی قیشمی ئێران ـمان بۆردومان کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌نیاهوو: هێرشه‌كان بۆسه‌ر لوبنان به‌رده‌وام ده‌بن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشى بەرفراوانى کردە بۆسەر بەیرووت و لێشاوی ئاوارەبوون دەستى پێ کرد

سەرەتا