4 رۆژ پێش ئێستا 239 جار خوێنراوەتەوە

هەشت وڵاتی ئیسلامی ڕاگەیەنراوێکیان لەسەر مزگەوتى ئەقسا بڵاو کردەوە

پەیام

هەشت وڵاتی ئیسلامی و عەرەبی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، بەتوندی ئیدانەی هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و بەرزکردنەوەی ئاڵای ئیسرائیل لەلایەن دانیشتووانە جولەکەکانەوە دەکەن و بە پێشێلکارییەکی زەقی یاسا نێودەوڵەتییەکانی دەزانن. 
ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سعودیە، دەقی بەیاننامە هاوبەشەکەی بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن وەزیرانی دەرەوەی هەریەک لە (سعودیە، ئوردن، ئیمارات، قەتەر، ئیندۆنیزیا، پاکستان، میسر و تورکیا) وە دەرچووە. بەیاننامەکە بە توندترین شێوە سەرکۆنەی بەردەوامیی چوونەژوورەوەی توندڕەوە جولەکەکان بۆ نێو حەرەمی مزگەوتى ئەقسا دەکات. هاوکات بەرزکردنەوەی ئاڵای ئیسرائیل لە گۆڕەپانی مزگەوتەکەدا بە کارێکی ئیستفزازی و پێشێلکارییەکی ڕوونی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دۆخی مێژوویی قودس وەسف دەکات. 
وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە، ڕەت کردنەوەی خۆیان بۆ هەر هەوڵێک دەربڕی کە ئامانج لێی گۆڕینی دۆخی مێژوویی، یاسایی و دیمۆگرافیی قودسی ڕۆژهەڵات بێت، بەتایبەتی ئەو هەنگاوە نایاساییانەی کە پیرۆزیی شوێنە ئیسلامی و مەسیحییەکان پێشێل دەکەن. 
لە کۆتاییدا، وڵاتانی بەشداربوو پشتیوانیی نەگۆڕی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین و مافە ڕەواکانیان دووپاتی کردەوە، لە سەروویانەوە مافی دیاریکردنی چارەنووس و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەسەر سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ بە پایتەختیی قودسی ڕۆژهەڵاتەوە، هەروەها پشتیوانییان بۆ چارەسەری دوو دەوڵەت و دەستپێشخەریی ئاشتیی عەرەبی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ لوبنان مه‌رجی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو درۆنی ئێرانی له‌ گه‌رووی هورمز خسته‌ خواره‌وه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا دەیەوێت قەرەبووی وڵاتانی دراوسێ لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران بداتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر لوبنان٢٠ کەس کوژران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی دەدرێتە وڵاتان هیوا بە تراویلكەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل نەبەستنەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل نەیهێشت گەنجێك بە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی شاد بێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری شەهیدانى غـ.ەززە بۆ نزیكەی 73 هەزار كەس بەرز بووەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بنكەكانی ئەمریكامان لە كوەیت و بەحرێن بۆردومان كردەوە

سەرەتا