4 رۆژ پێش ئێستا 816 جار خوێنراوەتەوە

میدیای ئه‌مریكی: تڕه‌مپ له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆم داوای سازشی نوسراوی له‌ ئێران كردووه‌

په‌یام

تۆڕی میدیایی "ئەی بی سی نیوز" ـی ئەمریکی ئاشکرای کرد دۆناڵد ترەمپ داوای بەڵێنی نووسراوی لە تاران کردووە بۆ پێشکەشکردنی سازشی ئەتۆمی دیاریکراو، وەک مەرجێک بۆ تێپەڕاندنی بنبەستی نێوان هەردوو وڵات. 
تۆڕی هەواڵی "ئەی بی سی نیوز" لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاوی کردەوە، دانوستانکارانی ئێرانی پێشتر بەڵێنی زارەکییان دابوو کە تاران لە کۆتاییدا لەسەر چەند مەرجێکی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕازی دەبێت، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی ژووری ئۆپەراسیۆنەکاندا لە ڕۆژی هەینی ڕابردوو، ئەو بەڵێنانەی بە ناتەواو و ناپتەو ناوبردووە و ڕەتی کردوونەتەوە. 
لەلایەکی دیکەوە، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رایگه‌یاند، بەشێک لە وردەکارییەکانی داواکارییەکانی ئیدارەی ترەمپی خستە ڕوو، کە وەک مەرج بۆ پێشوەچوونی پرۆسەکە لە ئێران دەخرێنە ڕوو. 
رۆبیۆ ڕایگەیاند پێویستە ئێران پابەندی دانوستانی دیاریکراو بێت سەبارەت بە یۆرانیۆمی پیتێندراو بە ڕێژەی بەرز، هەروەها ڕازی بێت بە دانوستان بۆ سەپاندنی سنووردارکردنی توند و درێژخایەن، یان بە تەواوی هەڵوەشاندنەوەی چالاکییەکانی پیتاندن لە وڵاتەکەیدا. ئاماژەی بەوەش کرد، تاران تەنیا لە حاڵەتێکدا دەتوانێت سوودمەند بێت لە سووککردنی سزاکانی ئەمریکا، کە سازشی ڕاستەقینە لە بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا پێشکەش بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ لوبنان مه‌رجی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو درۆنی ئێرانی له‌ گه‌رووی هورمز خسته‌ خواره‌وه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا دەیەوێت قەرەبووی وڵاتانی دراوسێ لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران بداتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر لوبنان٢٠ کەس کوژران

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی دەدرێتە وڵاتان هیوا بە تراویلكەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل نەبەستنەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل نەیهێشت گەنجێك بە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی شاد بێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری شەهیدانى غـ.ەززە بۆ نزیكەی 73 هەزار كەس بەرز بووەتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بنكەكانی ئەمریكامان لە كوەیت و بەحرێن بۆردومان كردەوە

سەرەتا