1 کاتژمێر پێش ئێستا 87 جار خوێنراوەتەوە

ئێران دەڵێت کەشتیگەلى پێنجەمی بۆردومان کردووە و ئەمریکاش دەڵێت ڕاست نیە

پەیام
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێرانیان تێکشکاندووە، لە بەرانبەریشدا سوپای پاسداران دەڵێت وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا، چەند ئامانجێکی ئەمریکی و کەشتییەکی زایۆنی-ئەمریکییان لە ناوچەکەدا پێکاوە. 
سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرای کردووە کە بە مووشەک و درۆن هێرشیان کردووەتە سەر "بنکەیەکی ئەمریکی لە ناوچەکە" و هەروەها کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکایان لە بەحرەین بۆردومان کردووە. بە وتەی پاسداران، ئەمە وەک وەڵامێک بووە بۆ "دەستدرێژییەکانی" ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ سەر تاوەرێکی پەیوەندییەکان لە دوورگەی قیشم؛ هەرچەندە ئەو بانگەشەیە ڕاستەوخۆ لەلایەن فەرماندەیی سێنتـکۆمەوە ڕەتکرایەوە. 
سوپای پاسداران لە راگەیەنراوەکەیدا دەڵێت "پێشتر هۆشداریمان دابوو کە ئەگەر ڕووبەڕووی دەستدرێژی ببینەوە، وەڵاممان جیاواز دەبێت و دەبێتە پەند بۆ دوژمن". 
هەروەها پاسداران ئەوەشى راگەیاندووە، ڕۆژی سێشەممە، سوپای ئەمریکا کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی لە نزیک گەرووی هورمز کردووەتە ئامانج، کە بەهۆیەوە زیان بە ژووری بزوێنەرەکەی گەیشتووە. 
لە بەرانبەر ئەو هێرشە بۆ سەر نەوتهەڵگرەکەیان، سوپای پاسداران کەشتییەکی بە ناوی "پانایا" یان کردووەتە ئامانج. 
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، سوپای پاسداران هەڕەشەی توندی لە هێزەکانی ئەمریکا کردووە و هۆشداری داوە کە "تێکدانی ئاسایشی گەرووى هورمز، باجێکی زۆر قورس لەسەر سوپای ئەمریکا دەکەوێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 43 خولەک پێش ئێستا

    کوەیت و بەحرێن بۆردومان کران و گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران دەڵێت کەشتیگەلى پێنجەمی بۆردومان کردووە و ئەمریکاش دەڵێت ڕاست نیە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەشت وڵاتی ئیسلامی ڕاگەیەنراوێکیان لەسەر مزگەوتى ئەقسا بڵاو کردەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا: دوورگەی قیشمی ئێران ـمان بۆردومان کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌نیاهوو: هێرشه‌كان بۆسه‌ر لوبنان به‌رده‌وام ده‌بن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشى بەرفراوانى کردە بۆسەر بەیرووت و لێشاوی ئاوارەبوون دەستى پێ کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ مووشه‌ك و درۆن هێرشكرایه‌ سه‌ر كوه‌یت

سەرەتا