2 کاتژمێر پێش ئێستا
217 جار خوێنراوەتەوە
زەریف: ئێران بۆ ڕێكکەوتن لەگەڵ ئەمریكا جدییە
پەیام
محەمەد جەواد زەریف وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران لەپەیامێکدا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی بە ناردنی تیمێكی دانوستانكار بە دەسەڵاتی بڕیاردان بۆ ئیسلام ئاباد جددییەتی خۆی سەلماندووە.
زەریف ڕاشیگەیاندووە، پێویستە سەرۆکى ئەمریکا درك بەوە بكات، کە تاكە ڕێگەی دەربازبوون لەم دۆخەى کە دروستیکردووە، گەیشتنە بە ڕێككەوتن بۆ ئەوەش هێشتا دەرفەت ماوە.
جەختى لەوەشکردووەتەوە، ئێران كە شاندێكی باڵای رەوانەی ئیسلام ئاباد كردووە، دەریدەخات جدیە لە دانوستانەكان و بەدوای چارەسەری كێشە و ئاڵۆزیەكاندا دەگەڕێت.
ئێوارەى ئەمڕۆ خولێکى نوێى دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوەدەچێت.
ماوەى چوار رۆژە ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران ڕاگەیەندراوە، ئەو ئاگربەستەش دوای 40 رۆژ پێکدادان و جەنگ لە نێوان ئەمریکاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران هاتە ئاراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە