11/04/2026 218 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: ڕێگە بە ئێران نادەین باج بۆ پەڕینەوە بە گەرووی هورمز بسەپێنێت

پەیام

سەرۆكی ئەمریكا جەخت دەكاتەوە وڵاتەكەی ڕێگە بە ئێران بۆ سەپاندنی باج بۆ تێپەڕبوون بە گەرووی هورمز نادات.

پێش چەند كاتژمێرێك لە دەستپێكردنی دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە ئیسلام ئاباد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیال بڵاویكردەوە: هەندێك ڕاپۆرت هەیە لەبارەی ئەوەی ئێران باج بەسەر ئەو كەشتیە نەوتهڵگرانە دەسەپێنێت بە گەرووی هورمز تێدەپەڕن و ئەگەر وابكات، پێویستە لەسەری دەستبەجێ بوەستێت.

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت: دووبارە كردنەوەی گەرووی هورمز ڕەگەزێكی بنەڕەتیە لەهەر ڕێككەوتنێكی ئاگربەست و باسی لەوەشكرد واشنتۆن ڕێگە بە ئێران نادات بۆ سەپاندنی باج بۆ تێپەڕبوون بە گەرووی هورمز.

لەدوای هەڵگیرسانی جەنگەوە ئێران گەرووی هورمزی بەڕووی هاتوچۆی كەشتیەكان داخست و ئەوەش بووە هۆی دروستكردنی كاریگەری لەسەر بازاڕی وزە و خۆراك و بەرزبوونەوەی نرخەكان و تائێستا دۆخەكە ئاسایی نەبووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دوو تێكشكێنەری ئەمریكیمان ناچار كرد دەریای عومان جێبهێڵن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕزگاركردنی لوبنان لە برسێتى داوای 640 ملیۆن دۆلار دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئیسرائیل هێزی تایبەتی لە ئازەربایجان دژی ئێران جێگیر كردووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: حـزبوڵڵا هاوپەیمانمانە و مووشەكەكانمان دژی ئـ.یسرائیل ئامادەن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشەکانى بۆ سەر لوبنان چڕکردووەتەوە و كوژرانی فەرماندەیەكیشى ڕاگەیاند

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان ئاساییبوونوەی كارەكانی بەندەری فەحلی ڕاگەیاند

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی ئێران پێویستمان بە ڕێككەوتن نییە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو بڕیاری ئاگربەستی لە لوبنان نەخستە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران

سەرەتا