11/04/2026 396 جار خوێنراوەتەوە

شاندی دانوستكاری ئێرانی دەسەڵاتی تەواوەتییان بۆ بڕیاردان پێدراوە

پەیام 

هەر لەبارەی دانوستانەكانەوە، سەرچاوەكان دەڵێن: شاندی دانوستكاری ئێرانی لە پاكستان دەسەڵاتی تەواوەتی بۆ بڕیاردان هەیە، جێگری سەرۆكی ئەمریكا ڕۆڵی سەرەكی لە ڕێكخستنی ئەو دانوستانە هەبووە.

ڕۆژنامەی نیویۆك تایمز لە زاری سێ سەركردەی باڵای ئێرانی بڵاویكردەوە: شاندنی دانوستكاری ئێرانی لە پاكستان دەسەڵاتی تەواوەتی بۆ بڕیاردان هەیە، نەوەك گەڕانەوە بۆ ڕاوێژكردن لەگەڵ تاران بەهۆی سروشتی هەستیار و یەكلاكەرەوەی دانوستانەكان.

بەوتەی ئەو بەرپرسانە، موجەوتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران دەسەڵاتی تەواوەتی داوەتە محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆكی شاندی دانوستكاری ئێرانی لە پاكستان بۆ ئەنجامدانی ڕێككەوتن یاخود كشانەوە لە دانوستانەكان.

لەلایەكی دیكەوە بەرپرسێكی پاكستانی ئاشكرایكرد: جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا ڕۆڵی سەرەكی هەبووە لە ڕێكخستنی دانوستانی نێوان وڵاتەكەی و ئێران بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دیپلۆماسی بۆ جەنگ و بەپێی هەڵسەنگاندنەكان گەیشتنە ڕێككەوتنی واشنتۆن و تاران چەند ڕۆژێك گفتوگۆكردنی دەوێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل و لوبنان لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ سه‌ردانی توركیا ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت له‌ لوتكه‌ی ناتۆ

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئه‌مریكی: تڕه‌مپ له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆم داوای سازشی نوسراوی له‌ ئێران كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کوەیت و بەحرێن بۆردومان کران و گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران دەڵێت کەشتیگەلى پێنجەمی بۆردومان کردووە و ئەمریکاش دەڵێت ڕاست نیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەشت وڵاتی ئیسلامی ڕاگەیەنراوێکیان لەسەر مزگەوتى ئەقسا بڵاو کردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا: دوورگەی قیشمی ئێران ـمان بۆردومان کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌نیاهوو: هێرشه‌كان بۆسه‌ر لوبنان به‌رده‌وام ده‌بن

سەرەتا