11/04/2026 355 جار خوێنراوەتەوە

بە دوو گەڕی هەڵبژاردن، كاندیدەكەی یەكێتی توانی ببێت بە سەرۆككۆماری عێراق

پەیام 

دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بەڕێوەچوو تێیدا بە دوو گەڕی هەڵبژاردن كاندیدەكەی یەكێتی توانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دوای شكستی 16 كاندید لە بەدەستهێنانی زۆرینەی دوو لەسەر سێی دەنگەكان لە گەڕی یەكەمدا، پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری نوێ لە گەڕی دووەمدا یەكلا بووەوە.
 
بەپێی ئەوەی سەرۆكی ئەنجوومەن ڕایگەیاند "كۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بە بەشداریی 252 ئەندام لە كۆی 329 ئەندام دەستی پێكردكرد، كە زیاترە لەو ڕێژە یاساییەی بۆ بەڕێوەچونی دانیشتنەكە دیاری كراوە كە 220 ئەندامە".

لە گەڕی یەكەمی دەنگدانەكەدا نزار ئامێدی كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان توانی 208 دەنگ بەدەستبهێنێت، لە پلەی دووەمدا موسەنا ئەمین 17 دەنگی هێنا و فوئاد حسێن كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانیش بە 16 دەنگ لە پلەی سێیەمدا هات، لەكاتێكدا عەبدوڵا عەلیاوای تەنها دوو دەنگی بەدەست هێنا و نۆ دەنگیش بە پووچەڵ هەژمار كران.

بەم پێیەش هیچكام لە كاندیدەكان نەیانتوانی دوو لەسەر سێی دەنگی ئەندامان بەدەست بهێنن كە 220 دەنگە، بۆیە دەنگدان كەوتە گەڕی دووەم و بەپێی دەستووریش تەنیا دوو كاندید كە زۆرترین دەنگیان بەدەست هێناوە دەچنە قۆناغەكەوە و بە زۆرینەی سادەی دەنگەكان پۆستەكە بەدەست دەهێنێت.

لە گەڕی دووەمدا كە 249 كەس دەنگیان تێدا دا، نزار ئامێدی بە بەدەستهێنانی 227 دەنگ توانی سەركەوتن تۆمار بکات و ببێت بە پێنجەم سەرۆككۆماری كورد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر گەندەڵی 40 كەسایەتی لە عێراق هەڕەشەی دەستگیركردنیان لەسەرە

سەرەتا