11/04/2026 446 جار خوێنراوەتەوە

چین دەنگۆی پڕچەككردنى ئێران ڕەتدەكاتەوە

پەیام

چین دەنگۆی پڕچەككردنی ئێران ڕەتدەكاتەوە و زانیارییە هەواڵگرییەكانی ئەمریكا لەو بارەیەوە بە هەڵە ناودەبات.

لە وەڵامی زانیاری هەواڵگریی ئەمریكی گوایە پەكین بەنیازە سیستمی بەرگری ئاسمانی پێشكەوتوو ڕەوانەی ئێران بكات، وتەبێژی باڵیۆزخانەی چین لە واشنتۆن جەختی كردەوە لەوەی هەموو ئەو زانیارییانە هەڵەیە و وڵاتەكەی پابەندە بەسەرجەم بەڵێنەكان و پرەنسیپە نێودەوڵەتیەكان و سەرجەم ئەو تۆمەتانە ڕەتدەكاتەوە كە بەڵگەی پێویستی لەپشتەوە نییە.

هاوكات داوای لە ئەمریكا كرد بوەستێت لە پێكەوەبەستنەوەی ئەو پرسانەی دەبنە هۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكان و لەبری ئەوە كاربكات بۆ پاڵپشتی هێوربوونەوە لەسایەی ئەو ئاگربەستە لاوازەی هەیە.

تۆڕی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوە بەپێی هەڵسەنگاندنی هەواڵگری ئەمریكا چین لێكۆڵینەوە دەكات لە ناردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ ئێران لە چەند هەفتەی داهاتوودا لە ڕێگەی نێوەندگیر یاخود وڵاتی سێیەم بۆ دووركەوتنەوە لە سزاكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل و لوبنان لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ سه‌ردانی توركیا ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت له‌ لوتكه‌ی ناتۆ

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئه‌مریكی: تڕه‌مپ له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆم داوای سازشی نوسراوی له‌ ئێران كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کوەیت و بەحرێن بۆردومان کران و گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران دەڵێت کەشتیگەلى پێنجەمی بۆردومان کردووە و ئەمریکاش دەڵێت ڕاست نیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەشت وڵاتی ئیسلامی ڕاگەیەنراوێکیان لەسەر مزگەوتى ئەقسا بڵاو کردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا: دوورگەی قیشمی ئێران ـمان بۆردومان کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌نیاهوو: هێرشه‌كان بۆسه‌ر لوبنان به‌رده‌وام ده‌بن

سەرەتا