2 کاتژمێر پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
قالیباف وێنەی منداڵە تیرۆركراوەكانی قوتابخانەكەی مینابی بردە پاكستان
پەیام
قالیباف وێنەی منداڵە تیرۆركراوەكانی قوتابخانەكەی مینابی لەگەڵ خۆی بردە پاكستان و گەشتەكە و شاندەكەش ناوی قوربانییان هێرشی سەر هەمان قوتابخانەی لێ نرا.
جگە لە تیمە تەكنیكی و ڕاوێژكارییەكان، شاندەكەی ئێران بە سەرۆكایەتی محەمەدباقر قالیباف لایەنێكی سیمبولی لە خۆ گربوو ئەوەیش بردنی وێنە و كەرەستەی خوێندنی قوتابیە تیرۆركراوەكانی قوتابخانەكەی میناب بوو.
قالیباف وێنە و كەلوپەل و جلوبەرگی خوێناوی ئەو منداڵانەی لەگەڵ خۆی بردووە، كە لە هێرشێكی ئاسمانی ئەمریكی-ئیسرائیلیدا بۆ سەر قوتابخانەی كچانی "شەجرەی تەیبە" لە شاری میناب گیانیان لەدەست دابوو، كە لە یەكەم ڕۆژی جەنگی سەر ئێران لە 28ی شوباتدا لە كاتی دەوامی ئاسایدا بە ئامانج گیرا و بەپێی ئامارەكان لە هێرشەكەدا 168 قوتابی منداڵ گیانیان لەدەست دا.
قالیباف لە نێو فڕۆكەكەدا ئەو وێنانەی لەسەر كورسییەكان دانا و وەك "هاوسەفەرەكانی" ناوی بردن، ئەمەش وەك بەڵگەیەكی زیندوو بۆ ئەنجدامدانی تاوانی جەنگ لەلایەن ئەمریكاوە نیشانی دا.
ئەمە جگە لەوەی كە گەشتی شاندە دانوستانكارییەكەی ئەمریكا ناوی میناب 168ی لێ نراوە.
لەلایەكی دیكەوە، ناوەندە فەرمییەكانی ئێران ئامارە دڵتەزێنەكانی جەنگی "ڕەمەزان"یان بڵاو كردەوە كە تێیدا 277 قوتابی و 67 مامۆستا گیانیان لەدەست داوە. هەروەها دەستەی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند كە 30 زانكۆ و 154 ناوەندی زانستی ڕاستەوخۆ كراونەتە ئامانج.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە