2 کاتژمێر پێش ئێستا 99 جار خوێنراوەتەوە

ئێران بۆ تڕەمپ: هەر هەڵەیەك لە گەرووى هورمز دەبێتە هۆی تیاچوونی هێزەكانتان

پەیام

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە وەڵامێكی تونددا بۆ هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، گەرووی هورمز لە ژێر كۆنتڕۆڵی تەواویاندایە و هەر هەڵەیەكی سەربازیی، دەبێتە هۆی تیاچوونی هێزەكانی ئەمریكا.

فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە لایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە تۆمار كراوە، دیمەنی ئێستای گەرووی هورمزی پیشان دا و جەختی كردەوە، سەرجەم هاتوچۆكان لە ژێر چاودێریی وردی هێزەكانیاندایە. 

ئەم هەڵوێستە وەك وەڵامێكی ڕاستەوخۆ دێت بۆ لێدوانەكانی ترەمپ سەبارەت بە گەمارۆدانی گەرووەكە؛ سوپای پاسداران ڕایگەیاند كە ئەوان بڕیاردەری سەرەكین لەو ڕێڕەوە ستراتیژییەدا و ڕێگە بە هیچ دەستوەردانێكی بیانی نادەن.

لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی "فارس" بڵاوی كردووەتەوە، هێزی دەریایی سوپای پاسداران هۆشدارییەكی توندی داوە و ڕایگەیاندووە: "هەر هەنگاوێكی هەڵە، دوژمن لە ناو گەرووی هورمزدا دەخاتە ناو گەردەلوول و دۆخێكی كوشندەوە".

تاران جەخت دەكاتەوە، هێزە چەكدارەكانیان لەوپەڕی ئامادەییدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەوڵێكی هێزی دەریایی ئەمریكا بۆ گرتنی كەشتییەكان و ڕایانگەیاندووە، ناوچەكە دەكەنە گۆڕستان بۆ هەر هێزێكی دەستدرێژكار كە بییەوێت سەروەریی ئێران لەو سنوورەدا ببەزێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 26 خولەک پێش ئێستا

    بەریتانیا گەمارۆدانی گەرووی هورمز ڕەتدەکاتەوە و داوای چارەسەری سیاسی دەکات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل ئامادەكاریی بۆ دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆ سەر ئێران دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران بۆ تڕەمپ: هەر هەڵەیەك لە گەرووى هورمز دەبێتە هۆی تیاچوونی هێزەكانتان

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای شكستی دیپلۆماسی؛ ئەگەری دەستپێكردنەوەی شەڕی ئەمریكا و ئێران لە ئارادایە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزیکەى 20 کەشتى بە گەرووی هورمزدا تێپەڕین کە یەکێکیان نەوتى عێراقى پێ بووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران شكستهێنانی دانوستانەكان دەخاتە ئەستۆى ئەمریكا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواى ڕێکنەکەوتنیان، داوا لە ئەمریكا و ئێران دەكرێت پابەندی ئاگربەست بن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: گەرووی هورمز لە مین پاک دەکەینەوە

سەرەتا