12/04/2026 486 جار خوێنراوەتەوە

بەریتانیا بەنیازە كتێبی جەنگ چاپ بكاتەوە و بەسەر هاووڵاتیان دابەشی بكات

پەیام

دوای دەیان ساڵ لە ڕاگرتنی چاپی، بەریتانیا بەنیازە كتێبی جەنگ چاپ بكاتەوە، كە ڕێنمایی پێویست و گرنگ بۆ كاتی جەنگ لەخۆ گرتووە. ئەم كتێبە لە جەنگە جیهانییەكاندا چاپ و بڵاو كراوەتەوە.

بەریتانیا هاووڵاتیەكانی بۆ جەنگ و ململانێی چەكداریی ئامادە دەكات و بەنیازە كتێبی جەنگ زیندوو بكاتەوە و جارێكی دیكە لەچاپی بداتەوە، لەكاتێكدا گرژی و ئاڵۆزییە سەربازیی و سیاسیەكان لە جیهان زیادی كردووە و پەرەی سەندووە.

كتێبی جەنگ لە بەریتانیا چەندین ڕێكار و ڕێنمایی لەبارەی داخستنی خوێندنگاكان و چۆڵكردنی نەخۆشخانەكان و كەمكردنەوەی بەكارهێنانی خۆراك و پاراستنی سامانە نیشتمانییەكانی تێدایە، هەروەها پلانی سەربازیی و مەدەنیش لەخۆدەگرێت.

كتێبیی جەنگ لە بەریتانیا لە جەنگەكانی یەكەم و دووەمی جیهانی و جەنگی سارددا هەبووە و بەكارهێنراوە، لە سەرەتای سەدەی 21ـەوە چاپكردنی وەستاوە، بڕیارە جارێكی دیكە دەست بە چاپكردنی بكرێتەوە و بەسەر هاووڵاتیانی بەریتانیا دابەش بكرێت بۆ هۆشیاركردنەوەیان لە هەڕەشە زیادبووەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ شەڕی ئێران پەسەند کرد

سەرەتا