2 کاتژمێر پێش ئێستا
59 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: گەرووی هورمز لە مین پاک دەکەینەوە
پەیام
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکى نوێیدا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵەوە ڕایگەیاندووە، بەمزووانە دەست بە پاککردنەوەى گەرووى هورمز لە مین دەکەین.
ئاماژەى بەوەشکردووە "دەست بە پرۆسەی پاککردنەوەی گەرووەکە دەکەین وەک چاکەیەک بۆ سەرجەم وڵاتانی جیهان لەنێویاندا چین، ژاپۆن، کۆریای باشوور، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و چەندین وڵاتی دیکە، ئەو وڵاتانە ئازایەتیی و ئیرادەی ئەوەیان نییە خۆیان بەم کارە هەستن".
سەرۆکى ئەمریکا باسى لەوەشکردووە سەرەڕای ئەوەی میدیای نەیاری ئەو و ئیدارەکەی دەڵێن، ئێران بردوویەتییەوە، بەڵام "ئێران بە سەختی دۆڕاوە".
لەدواى هێرشکردنە سەر ئێران لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لە 28ى 2ى 2026، لە بەرانبەردا ئێران گەرووی هورمزی بە ڕووى کەشتییەکاندا داخست و ژمارەیەکى زۆر مینیشى تێدا بڵاوکردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە