12/04/2026 449 جار خوێنراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێى ناوێکى نوێ بۆ سەرۆكوەزیرانى عێراق دەکات

پەیام

سەرچاوەیەك لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، هاوپەیمانییەكەیان سەرقاڵی تاوتوێكردنی لیستی ناوی 9 كاندیدە بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق و بڕیارە سبەی لە كۆبوونەوەیەكدا یەكلا بكرێنەوە.

عامر فایز، سەرۆكی هاوپەیمانیی "تەسمیم" ئاشكرای كرد كە سبەینێ چوارچێوەی هەماهەنگی كۆ دەبێتەوە، ناوی 9 كەس لە بەردەستدایە بۆ ئەوەی یەكێكیان بكرێتە كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەركوەزیران، كە بریتین لە (نوری مالیكی، محەمەد شیاع سودانی، حەیدەر عەبادی، باسم بەدری، موحسین مەندەلاوی، حەمید شەتری، محەمەد ساحیب دەڕاجی، عەلی شوكری و قاسم ئەعرەجی). 

بڕیارە كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوە لە ماڵی عەممار حەكیم بەڕێوە بچێت بۆ دیاریكردنی میكانیزمی هەڵبژاردنی گونجاوترین كەس، ئەمەش لە كاتێكدایە كە نوری مالیكی هێشتا وەك كاندیدی سەرەكی دەردەكەوێت، بەڵام بەهۆی ڤیتۆی ئەمریكا، چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت بیگۆڕێت.

هاوكات ئەبو میساق مەساری، ئەندامی چوارچێوەكە جەختی كردەوە كە تا ئێستا مالیكی تەنها كاندیدی فەرمییە كە دەنگی زۆرینەی هاوپەیمانییەكەی هەیە و هەر گۆڕانكارییەك پێویستی بە كشانەوەی فەرمیی ناوبراو دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیایەک: کەشتییەکمان لە نزیک بەندەری ئوم قەسر کراوەتە ئامانج

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هێزێکى سەرەکی بڕیاری جیابوونەوەى لە حەشد دا و چەک دادەنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ڕێوشوێنه‌كانی وه‌رگرتنی به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵ توندتر ده‌كاته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ڕووباری فورات كردووه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری له‌ تیمی نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیراندا كرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ تۆم باڕاكی وەك نێردەی خۆى بۆ كاروباری عێراق و سووریا دەستنیشان كرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: گرووپە چەكدارەكانى عێراق چەكیش دانێن نابێت بەشداری لە حكومەتدا بكەن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سکرتێرێکى سوودانى بە تۆمەتى تێوەگلان لە گەندەڵى دەستگیرکرا

سەرەتا