2 کاتژمێر پێش ئێستا
258 جار خوێنراوەتەوە
نزیکەى 20 کەشتى بە گەرووی هورمزدا تێپەڕین کە یەکێکیان نەوتى عێراقى پێ بووە
پەیام
ڕۆژی شەممە 19 كەشتی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون كە زۆرترین ڕێژەیە لەو كاتەوەی جەنگ دەستی پێكردووە، دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقیشی لە نێودا بووە.
بەپێی ئامارە دەریاوانییەكان، ڕۆژی شەممە لانی كەم 19 كەشتیی بارهەڵگر كە پێكهاتوون لە شەش كەشتیی غاز، سێ كەشتی نەوتی خاو كەشتی دیكەی بابەتی جۆراوجۆر بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون.
زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، هەشت كەشتی لەو ژمارەیە كە لە لایەن كۆمپانیا چینییەكانەوە بەڕێوە دەبرێن تێپەڕیون، كەشتییەكی دیكەش لەلایەن ئیماراتەوە بەرە و چین چووە.
پێگەی تانكەر تراكەرز دەڵێت: بڕی شەش ملیۆن بەرمیل بە هورمزدا تێپەڕیوە، كە دوو ملیۆنی نەوتی عێراق و چوار ملیۆنی نەوتی سعودیە بووە.
لە لایەكی دیكەوە، هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، بە تەواوی كۆنتڕۆڵی گەرووەكەیان بەدەستەوەیە و تەنها ڕێگە بە كەشتییە مەدەنی و ناسەربازییەكان دەدەن، هەروەها ئەو دەنگۆیانەشی ڕەت كردەوە كە باس لە تێپەڕبوونی كەشتیی سەربازیی ئەمریكی دەكەن و هۆشدارییشی دا كە هەر هەوڵێكی لەو شێوەیە بۆ تێپەڕبوونی هێزی سەربازی، بە توندی وەڵام دەدرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە