2 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
ئێران شكستهێنانی دانوستانەكان دەخاتە ئەستۆى ئەمریكا
پەیام
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، ئەمریكا بە هۆكاری شكستی دانوستانەكانی پاكستان ناو دەبات و ڕایدەگەیەنێت: تاران بە نیازپاكی چووەتە كۆبوونەوەكانەوە، بەڵام واشنتۆن نەیتوانیوە متمانەیان بەدەست بهێنێت و بیسەلمێنێت كە جێی بڕوایە.
محەممەد باقر قاڵیباف، دوای گەڕانەوەی لە ئیسلامئاباد ئاماژەی بەوە دا، شاندی ئێرانی لە میانی دانوستانەكاندا چەندین دەستپێشخەریی پێشكەوتوویان خستووەتە ڕوو، بەڵام لایەنی بەرانبەر لەم خولەدا لە دروستكردنی متمانەدا شكستی هێناوە.
قاڵیباف جەختی كردەوە، ئەمریكا ئێستا بە تەواوی لە لۆژیك و بنەماكانی كۆماری ئیسلامی تێگەیشتووە. ڕاشیگەیاند: كاتی ئەوە هاتووە واشنتۆن بڕیار بدات، كە ئایا توانای ئەوەی هەیە متمانەی تاران بەدەست بهێنێت، یان نا؟!
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ستایشی هەوڵەكانی پاكستانی كرد بۆ ئاسانكاریی دانوستانەكان و دڵنیایی دا كە وڵاتەكەی بۆ ساتێكیش ناوەستێت لە هەوڵدان بۆ چەسپاندنی ئەو دەستكەوتانەی لە (40) ڕۆژی بەرگریی نیشتمانیدا بەدەستی هێناون، ڕاشیگەیاند: گەلی ئێران یەك جەستەی 90 ملیۆن كەسییە و سەردەكەوێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە